بەهەوڵی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی؛ گرفتی جێبەجێنەکردنی پرۆژەی دروستکردنی تۆڕی ئاو بۆ گەڕەکی (42) کان چارەسەرکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو قوباد تاڵەبانی


Jun 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لە دوای پێشنیاری قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بۆ ڕاکێشانی تۆڕی ئاو بۆ گەڕەکی دەرسیم (42) کان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی بە بڕی (429,948,800) ملیۆن دینار دوای 3 جار خستنە بواری تەندەرینی پرۆژەکە بەهۆی نەبونی سیولە لە بانکدا و کەمی نرخی خەمڵێنراوی دەرخستەی پرۆژەکە هیچ کۆمپانیایەک پرۆژەکەی وەرنەگرت لەدوا ئاگاداری تەندەردا کۆمپانیایەک ئامادەبوو بە زیادکردنی بڕی (30,000,000) ملیۆن دینار بۆ سەر نرخی خەمڵێنراوی دەرخستەکە پرۆژەکە جێبەجێ بکات.

باس لەوەشکراوە،  بە هەوڵی قائیمقامی دەربەندیخان بە سوپاسەوە لە ڕێگەی نوسینگەی بەڕێز  (قوباد تاڵەبانی) ڕەزامەندی لەسەر پڕکردنەوەی ئەو بڕە پارەیە دەربڕی و پرۆژەکە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی بە بڕی (429,948,800) ملیۆن دینار  جێبەجێدەکرێت بەمەش گرفتی نزیکەی (500) ماڵی گەڕەکی دەرسیم (42) کان یەکێک لە گەڕەکە نوێیەکانی قەزای دەربەندیخان چارەسەردەبێت.

کامەران کەریم