لە سلێمانی چوار کەس لەسەر سەربڕینی ئاژەڵ بە نایاسایی دەستگیرکران

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاژەڵ


Jun 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقایەتی سلێمانی ھەڵمەتێکیان بۆ لابردنی ئەو شوێنانەی بە نایاسایی دانراون بۆ فرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵ دەستپێکردوە و سەرۆکی لیژنەکانیش دەڵێت، چوار کەس دەستگیرکراون.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەزایەڵەی راگەیاند، بەردەوامن لە ھەڵمەتی نەھێشتنی ئەو شوێنانەی بەنایاسایی دانراون بۆ فرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵ، لەو چوارچێوەیەشدا بنکەی پۆلیسی راپەرین سێ کەسی دەستگیرکردوە، لە سلێمانیش کەسێک دەستگیرکراوە، دەستیشبەسەر بڕێکی زۆری پێداویستی سەربڕینی ئاژەڵدا گیراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، توانیویانە کۆنتڕۆڵی (90%) ئەو شوێنان بکەن کە بە نایاسایی ئاژەڵی لێ سەردەبڕدرێت.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم