خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا

(0) / / عراق / زایەڵە سوید بەغدا عێراق


Jun 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم یەکێک لە مزگەوتەکانی ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید، خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا دەستی پێکرد.

دوای نیوەڕۆی پێنجشەممە ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا گردبوونەوە و وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر رێگەپێدانی سوید بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتێک لە ستۆکهۆڵم، ناڕەزایەتییان نیشاندا.

خۆپیشاندەران وەک رێزێک بۆ کتێبی پیرۆزی خودا، قورئانیان لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا بەرزکردەوە.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، خۆپیشاندەران چوونەتە ناو بینای باڵیۆزخانەکەوە.

جێی ئاماژەیە لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، پەنابەرێکی عێراقی بەناوی سەلوان مۆمیکا لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم لە سوید، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند.

ئەم رووداوە کاردانەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و لە ناوخۆی عێراقدا، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە سەرکۆنەی رووداوەکەیان کرد.