کاتی هەرزان بونی بەنزین هاوشێوەی عێراق ئاشکرا دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە عێراق بەنزین


Jun 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق جێبەجێبكرێت بۆ ناردنی سووتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین هەرزان دەبێت.

 ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، هەرێمی كوردستان 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد دەكات و لەبەرامبەردا حكومەتی عێراق دەبێت بەنزین بە نرخی 450 دینار بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابینبكات ئەوەش لە رێگای دابینكردنی سووتەمەنییەوەیە بۆ پارێزگاكانی هەرێم.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە تەرخانكردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق، ئەوا نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە هەرێم هەرزان دەبێت.

کامەران کەریم