حاجیە ونبووەکە بە مردووی لە نەخۆشخانە دۆزرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە حاجی کەعبە مەککە عەیش شێخ عەبدوڵا


Jul 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، خاتوو حاجی عەیش شێخ عەبدوڵا لەدایکبووی ساڵی (١٩٥٩) خەڵکی دەڤەری پیران سەربەپارێزگای ھەولێر بەمردوویی لە نەخۆشخانە دۆزرایەوە.

وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، دوای ونبوونی لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرک و واجباتی حەج، ھەروەھا گەڕانی تیمە کارگێڕیەکانی پڕۆسەی حەجی کوردستان و ئەوکۆمپانیایەی  کەیاوەری سەفەری کردووە، بەشێوەیەکی چڕ و بۆماوەی سێ ڕۆژ لەشاری مەککەی پیرۆز بەمەبەستی وەرگرتنی ھەواڵ و سۆراغکردن، ئەوحاجیە دۆزراوەتەوە. 

لەئێستادا تیمەکانی حەجی کوردستان، سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانن دواتربەخاکسپاردنی تەرمی کۆچکردوو لە گۆڕستانی ( شرائع) لە شاری مەککەی پیرۆز.

کامەران کەریم