هەرێم.. قۆناغێكی نوێ لەبەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەستپێدەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی گەرما


Jul 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و  پلەكانی گەرما  نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ  و سبەی سێ شەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت  بەگشتی   و پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوەبە (2-4) پلە  بەراوورد بە تۆماركراوەكانی  ئەمڕۆ . 
هەر لەو بارەیەوە، ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، قۆناغێكی نوێ لەبەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەناوچەكانمان دەستپێدەكات  و  لەرۆژانی داھاتووشدا كەش زیاتر گەرم دەبێت و لوتكەی كاریگەریەكانی لە ٦ و ٧ مانگدا ئەبێت و تا سەرەتای ھەفتەی ئایندە ئەم شەپۆلە گەرمایە بەردەوامی ئەبێت.
 
کامەران کەریم