خاوەنی سێ مەداڵی زێڕی ئۆلۆمپیک لە پێشبڕکێەکانی قارەمانی مەلەوانی جیهان بەجێ ماوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش مەلەوانی


Jul 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ مەلەوانی بەناوبانگی ئەمریکی نەیتوانیوە بەشداری پێشبڕکێیەکانی قارەمانی جیهان بکات.

کارب دێرسێل مەلەوانی ئەمریکی دووساڵ پاش بەدەستهێنانی سێ نیشانی زێڕی ئۆلۆمپیکی تۆکیۆ و لە بەشی تاکەکەسیدا، نەیتوانیوە وەکوو ئەندامی تیپی نەتەوەیی وڵاتەکەی بەشداری پێشبڕکێیەکانی قارەمانی جیهانی ساڵی 2023ی فۆکۆئۆ بکات و لەو پێشبڕکێیانە بەجێ ماوە.

لە پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئەمریکا، کالب لە بەشی 50 مەتری ئازاددا لە ڕەدەی 22 جێگیر بوو و تەنیا دەتوانێت بەشداری بەشی فیناڵی Cی ئەو پێشبڕکێیانە بکات.

ناوبراو پێشتر لە هەمان لەقی وەرزشیدا و لە پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیکدا پلەی قارەمانی بەدەست هێنابوو.
شایانی ئاماژەیە کە کالب دێرسێل دوو نیشانی زێڕی دیکەشی لە یارییەکانی ڕیۆژانڕییۆی ئۆڵۆمپیکی تۆکیۆ و لە پێشبڕکێیەکانی بەشی فریاکەوتندا بەدەست هێنابوو و هەروەها لە پێشبڕکێیەکانی قارەمانی جیهانی2017ی بوداپێست وەکوو یەکەمین مەلەوان پاش مایکل فلیپس نێوی لێ دەبرا کە 7 سەرکەوتوویی گرنگی بەدەستهێنابوو.

ناوبراو لە جامی جیهانی2019ی (گوانگجۆ)یشدا توانیبووی 6 نیشانی زێڕ و دوو نیشانی زێویش بەدەستبهێنێت.