قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر جگه‌ر له‌ناوده‌بات

(0) / / کردستان / زایەڵە جگەر تەندروستی سلێمانی


Jul 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌گرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

 بێوه‌ی ئه‌حمه‌دسه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان و پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك وخوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن دوكاندار وبازرگانه‌كانه‌وه‌ به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، له‌ماڵێكدا كه‌ وه‌كو كۆگا به‌كاریهێناوه‌ ده‌ست به‌سه‌ر (131) پارچه‌ جگه‌ری (250) گرامی ئێرانیدا گیراوه‌.

به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستو له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌، له‌كاتی هه‌بونیدا له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ له‌ هه‌رشوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن له‌ناوی ده‌به‌ن و شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌.

وتیشی،  به‌هۆی چه‌ندینجار خاوكردنه‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ به‌ستنه‌وه‌یدا لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر (27) كیلۆگرام جگه‌ری دیكه‌دا گرتوه‌، كه‌به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری گۆشت و مریشك له‌به‌فرگدا ده‌ده‌هێندرێت جارێكی دیكه‌ نابێت دوباره‌ بیبه‌ستێته‌وه‌، چونكه‌ ده‌بێت به‌ناوه‌ندێك بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی به‌كتریا هه‌روه‌ها به‌هاخۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جگه‌ره‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانیه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌، لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم