کاتی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلی گەرمایە راگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما هەرێم کەشناسی


Jul 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری پله‌كانی گه‌رما ده‌كات بۆ سه‌رووی 45 پله‌.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە ماوەى ڕۆژانى چوارشەم پێنج شەم هەینى ڕادەى بەرزبوونەوەى بەرزترین پلەکانى گەرما بە (2-4) پلەى سیلیزى دەبێت، سەنتەرى پارێزگاکان لە سەرووى 41 پلەى سیلیزى ئیدارەى گەرمیان لە سەرووى 44 پلەى سیلیزى ناوچە شاخاوییەکان لە نێوان (36-40) پلەى سیلیزى ناوچە سنووریەکان لە نێوان (28-32) پلەى سیلیزى دەبێت .
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، کاریگەرى قوڵ بوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى کاریگەرییەکەى تا ڕۆژى شەممە بەردەوامى دەبێت پاشان پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەى سیلیزى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44
سلێمانی : 43
دهۆک : 43
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 43
سۆران : 43 
گەرمیان : 47
کامەران کەریم