قوباد تاڵەبانی: کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکرێت زیاتر رۆڵیان هەبێت لە گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و کارئاسانی پێویستیشیان بۆ دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە قوباد تاڵەبانی هەرێمی کوردستان


Jul 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

+A -A

زایەڵە -  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ نەسروڵڵا رەشنودی کونسوڵی گشتی ئێران لە هەرێمی کوردستان کۆبوویەو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنچشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ نەسروڵڵا رەشنودی کونسوڵی گشتی ئێران لە هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە و پێکەوە باسی دواپێشهاتە سیاسییەکان  و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان کرد و جەختیشان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەکان لە داهاتوودا.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە رۆژی پێنج شەمە ٦ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد لەسەر چۆنییەتی رێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی بازرگانانی هەردوولادابێت.

لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە هەماهەنگی زیاتربێت لەنێوان هەردوو حکومەت بۆ کارئاسانیکردن بۆ بازرگانان و ئەمەش لە بەرژەوەندیی ئابوری هەردوو وڵاتدایە.

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان کرا لە هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی ئێرانی دەکات و کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکرێت زیاتر رۆڵیان هەبێت لە گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و کارئاسانی پێویستیشیان بۆ دەکرێت.