به‌رهه‌مى گه‌نمى ئه‌مساڵ ئاستى پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم جوتیار کوردستان


Jul 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - حەیدەر گەرعاوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیاند، وەرگرتنی گەنمی جووتیاران 5 ملیۆن تۆنی تێپەڕاندووه‌و چاوەڕوان دەکرێت ئەم وەرزە کۆی گشتی گەنمی رادەستکراو بگاتە 5 ملیۆن و 200 هەزار تۆن.

 وتیشی ،ئەمساڵ لە مێژووی عێراقدا زۆرترین گەنم رادەستکراوە.

شایه‌نى باسه‌ حکومەتی عێراق هەر تۆنێک گەنم بە 850 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگرێت و بۆ ئەمساڵ بڕیاریداوە تەنها 500 هه‌زار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، لەکاتێکدا بەرهەمى جوتیاران زۆر له‌وه‌ زیاترە.

کامەران کەریم