دامەزراندنی ٣٠ کەس بەگرێبەست بۆ شارەوانی هەڵەبجە چووە بواری جێبەجێکردنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە گرێبەست


Jul 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندازیار سلام بلال اسکندر سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  دڵخۆشم بەوەی ئەمڕۆ بەفەرمی دوا ڕەزامەندیمان وەرگرت بەدامەزراندنی ٣٠ بەڕێز لەسەر میلاکی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە بەشێوەی گرێبەست.

وتیشی، سەرەڕای ئەوەی (بەگوێرەی نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/سەرۆکایەتی دیوان ژمارە ٥٣٤ لە٢٠٢٣/١/١٦  بڕگەی یەکەم دامەزراندن ڕاگیراوە تا ئەو کاتەی لە چوارچێوەی یاسای بوجەی ساڵانە لەلایەن ئەنجومەنی گشتی ڕاژە ڕێک دەخرێت).

ئەوەشی  خستەڕوو، لێرەدا پاش سوپاسی خوای گەورە بە پێویستی ئەزانم  سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە بکەم کە ڕۆڵیان بووە لەم پرۆسەدا.

وە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی یەکە  بە یەکەی ئەو ٣٠ بەڕێزە دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

کامەران کەریم