بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەسەر هیچ شتێك لەگەڵ پارتی رێكنەكەوتووین

(0) / / کردستان / زایەڵە پارتی یەکێتی


Jul 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی رایگەیاند، ئێمە بەرپرسیارێتیمان لەسەر شانە و كۆڵنادەین و كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ پارتی- خراپ نەبوو، بەڵام لەسەر هیچ شتێك لەگەڵ پارتی رێكنەكەوتووین.

ئاشكراشیكرد، ماوەی هەفتەیەكە قسەی ناتەندروست و بێ بنەما دەكرێت و ئەو قسانە كاریگەری لەسەر ئێمە نابێت و بەردەوامدەبین و میللەتی كورد چاوەڕێمانە هەر بۆیە كۆڵنادەین.

وتیشی، “ئێمە یەكێتی نیشتمانی كوردستانین و حزبی شەهیدانین و بەردەوامدەبین لە هەوڵەكانمان، چونكە بەرپرسیارێتیمان لەسەر شانە”.