تەنها لە دوومانگدا 31 هەزار فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیون

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق فڕۆکە


Jul 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند  داهاتی عێراق لە کرێی بەکارهێنانی ئاسمانەکەی لەو دوو مانگەدا، زیاتر لە 14 ملیۆن دۆلارە.

لەمبارەیەوە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رۆژی دووشەممە 10-07-2023 لە راگەیێندراوێکدا ئامارێکی لەبارەی ئەو فڕۆکانە بڵاوکردەوە، کە لە مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی رابردوودا بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیون.

لە ئامارەکەدا هاتووە ،لە مانگی ئایاردا 14 هەزار و 894 فڕۆکە ئاسمانی عێراقیان بەکارهێناوە، ئەوانەشی لە ئاسمانی عێراق نزیک بوونەتەوە ژمارەیان گەیشتووەتە 3 هەزار و 896 فڕۆکە. لە مانگی حوزەیرانیشدا 16 هەزار و 340 فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیون و، 4 هەزار و 210 فڕۆکەش لە ئاسمانی عێراق نزیکبوونەتەوە.

هاوكات حوسێن شبلی، وەزیری پێشووی گواستنەوەی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاندبوو، کرێی تێپەڕبوونی هەر فڕۆکەیەک بە ئاسمانی عێراق 450 دۆلارە؛ بەو پێیەش داهاتی ئەو دوو مانگەی عێراق لە بەکارهێنانی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکەکانەوە، 14 ملیۆن و 55 هەزار و 300 دۆلار بووە.

کامەران کەریم