تا کۆتایی 2023 ژمارەی دانیشتووانی هەرێم 6.5 ملیۆن کەس تێدەپەڕێنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئامار حەشیمەت هەرێمی کوردستان


Jul 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند تا کۆتایی 2023 ژمارەی دانیشتووانی هەرێم 6.5 ملیۆن کەس تێدەپەڕێنێت

سیروان موحەمەد سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووه‌، بەپێی خەمڵاندنێك كە لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان كراوە، پێشبینی دەكەین تاوەكو كۆتایی ئه‌مساڵ ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بگاتە شەش ملیۆن و (550) هەزار كەس، جگە لە ژمارەی ئاوارەو پەنابەران.

سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان، لەبارەی داتای تەواوی دانیشتووانیش وتویه‌تى، تاوەكو سەرژمێری عێراق نەكرێت، ناتوانین داتای تەواو بڵاوبكەینەوە، ئەوەی كە ئێستا هەیە تەنیا خەمڵاندنێكە لەلایەن دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان كراوە.

کامەران کەریم