ڕاگەیاندنی فەرمی 8 ناودێر بۆ هەڵبژاردنەکانی فیدراسیۆنی زۆرانی ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران وەرزش زۆرانبازیی


Jul 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ نێوەکانی 8 ناودێر بۆ سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی زۆرانی ئێران بە شێوازی فەرمی ڕاگەێندرا.
 
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی زۆران، کۆڕی هەڵبژاردنەکانی فیدراسیۆنی زۆران بۆ دیاریکردنی سەرۆکی فیدراسێۆن ئەمڕۆ پێنجشەمە کاتژمێر 10ی بەیانی 22ی مانگی پووشپەڕ لە هۆڵی قاسمی فارسی ئاکادێمی نەتەوەیی ئۆڵۆمپیک ئامادەدەبن.
 
بە پێی نامەی وەزارەتی وەرزش و لاوان نێوی 8 ناودێر بۆ سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی زۆران کە ئێزنی ئامادەبوون لەو کۆڕەیان بەدەست هێناوە بەم شێوازەیە:
 
عەلیڕەزا دەبیر، عەباس جەدیدی، موستەفا میرزایی،حەمید یاری، جەمشید خێرئابادی، حەمید سەیفی، حەمید بەنی تەمیم و عەبدوڵڵە عەزیزی.
 
کەوابوو ئەمڕۆ سەرۆکی نوێ بۆ فیدراسیۆنی زۆران تا 4 ساڵی داهاتوو و بە پێی دەنگدانی ئەندامان، دەردەکەوێت.
 
ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی