بێگەرد تاڵەبانی بەدواداچوون بۆ کێشەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە گەنم جوتیار


Jul 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەمەبەستی بەدواداچوونی کێشەی ئەو جوتیارانەی کەسەرەڕای هەبوونی ڕەسید  نەیانتوانیوە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر بکەن ئەمڕۆ بێگەرد تاڵەبانی پەیوەندیکرد بە نووسینگەی سەرۆک وەزیران ، بەمەبەستی پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە ،بۆ دیاریکردنی لایەنی کەمتەرخەم و وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی بەرامبەریان ، بەسوپاسەوە نووسینگەی سەرۆک وەزیران وەلامیان داوەتەوە کە لێژنەیەکی لێکۆلینەوە بۆ ئەم مەبەستە پێکدێت.

هەروەها وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕاگەیاند کە  هەر ئەمڕۆ بڕیارماندا بۆ ساڵی داهاتوو لە ئێستاوە ،ئامار و ڕوپێوێکی ووردی تایبەت بە جوتیاری راستەقینە و رووبەری زەویەکانیان ئەنجام بدەین ، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ،تاوەکو مافی جوتیارانی ڕاستەقینە لە ساڵانی ئایندە  جێگیر بکرێت و نەفەوتێت .

کامەران کەریم