وتەبێژی حكومەت: سەردانەكەی سودانی بۆ هەولێر لەسەر بنەمای بانگهێشتنامەیەكی تایبەتە

(0) / / عراق / زایەڵە سودانی هەولێر بارزانی


Jul 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق ناوەڕۆكی سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ هەولێر ئاشكراكرد و هەروەها رایگەیاند: لەسەر بنەمای بانگهێشتنامەیەكی تایبەتە.

عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بانگهێشتی تایبەتی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مەسعود بارزانی، سەردانی هەولێری كرد.

ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیران لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ هەولێر، بەیاوەری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات، سەردانی ژمارەیەك قەزا و ناحیەی پارێزگاكەی كرد.