دوکتۆر جیهانبەخشی سەنجابی شیرازی جەختی کرد؛ پێویستیی گۆڕینی ڕوانگەی بەرپرسان لەبارەی پێشبردنی پێشڕانەکانی پیشەیی

(0) / / گفتگو / زایەڵە سەنجابی شیرازت بەرپرسان


Jul 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوکتۆر جیهانبەخشی سەنجابی شیرازی لە وت‌و ‌وێژ لەگەڵ "جیهانی پیشە"دا جەخت دەکاتە سەر پێویستیی گۆڕینی ڕوانگەی بەرپرسان لەبارەی پێشبردنی پێشڕانەکانی پیشەیی و دەڵێت؛ "دەبێت جووڵە بکەین بەرەو پیشەیی بوون."

ئەگەرچی پلە و پایەی سەرکەفتن لە داهاتوودا گەڵالەداڕشتن و ئامانج دانانە، بەڵام بەداخەوە ئەو جوولەیە لە وڵاتی ئێمەدا وەکوو جووڵەیەکی نومایشی یان وەکوو دوروژمدان وایە کە تەنیا لە دەربڕینی بیر و بۆچوونی بەرپرسەکاندا ئاماژەی پێدەکرێت و لە عەمەلدا هیچکامە لە پلان و ئامانجەکانی گەشەپێدان دەرئەنجامی نابێت و بەڕێوەناچێت. بە وتەی بیرمەند و خاوەن ڕاکانی ئابووری. تەنیا ڕێگەی گەیشتن بە گەشەی ئابووری، پەرە و پێشڕەوتە و پەرە و پێشڕەوت ڕوو نایات مەگەرئەوەی لە پێشا لە بیر و هزری بەرپرسەکاندا ڕوو بدات پاشان ئەو ڕوانگەیە لەسەر کۆمەڵگا دابەزێت، بەڵام بەداخەوە سەرەڕای هەموو ئەو کێشەگەلەی کە ئێستاکە ڕووبەڕووی دۆخی ئابووری وڵات بووەتەوە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر ناتوانی گۆڕینی بیر و بۆچوون و ڕوانگەی بەرپرسەکان سەبارەت بە سیاسەتڕێژی وەکوو کێشە و بەرەی سەرەکی وڵات کە بووتە هۆی ئەوەی کە ئاڵ و گۆڕییەکی زق دەنێو کۆمەڵگا ڕوو نەیات بۆیە وڵاتی ئێران بەو هەموو پوتانسیێل و ورە و لێهاتووییە سەرنجڕاکشانەوە و گرنگتر لە هەموو ئەمانە هێزی ئینسانی لێزان و پسپۆڕ لە هەموو بوارێکدا هێشتاکوو لە بواری پەرە و گەشەسەندنی پیشەییەوە دواکەوتووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە تاکوو نیشاندەرە دەسەڵاتییەکان بە جوانی دانەبەزێنین بێ سێ و دوو ناتوانین دەرئەنجامێکی درووست و باشمان هەبێت بە پێی ئەو دورژمانەی کە ئەیدەین و بە پێی داخوازی دڵمان بە واتایەکی ساکارتر پەرە و گەشەسەندنەوە تەنیا بە ئاوات و ئارەزووکردن یان بە پێی ئەو دوروژمانەی کەوا لە پشت دوانگەوە ڕایدەگەینین بەدەست نایات بەڵکوو گەشەسەندن جێگا و شوێن و پێداویستی تایبەت بە خۆی پێویستە کەوا گرنگترینیان چاککردنەوەی دۆزەنەی دەسەڵاتدارییە.

لەمبارەوە دوکتۆر جیهانبەخشی سەنجابی شیرازی سکرتێری گشتی ژووری بازەرگانی ئێران و عێراق کە لەم دوایانەدا وەکوو سکرتێری ئەنجومەنی چاودێڕی بەسەر دەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ژووری بازرگانی ڕۆلی گێڕاوە و هەروەها خاوەنی بڕوانامەی دوکتۆرای پیشەییە، پێکەوە دانیشتن و وت و وێژێکمان هەبوو تا بە شێوازێکی زانستانە و پسپۆڕانە ئەو بابەتە خەینە بەر لێکدانەوە کە بۆچی وڵاتی ئێمە بە هۆی هەموو ئەو پوتانسیێلانەو کە هەیەتی هەرساڵە لە بواری پەرەی پیشەیی و گەشەسەندنەوەی ئابووری دوا دەکەوێت و ناتوانێت بە پێی پلان و بەرنامەکانی جووڵە بکات؟

سەنجابی کەوا لە پیشینەی خۆیدا بەرپرسایەتی گشتی لێکدانەوەی داهاتوو و هەروەها جێنشینی کار و باری نێونەتەوەیی کۆڕی دەستنیشان کردنی مەسڵەحەتی ڕژیم، سەرۆکی تۆژینگای پێوەر و جێنشینی ڕێکخراوەی نەتەوەیی پێوەر و هەروەها سەرۆکی ناوەندی سەرمایەی ئینسانی و ڕێکخراوەی وەزارەتی پلە و پایەی تۆمار کردووە لەمبارەوە لەو باوڕەدایە کە دەبێ حەتم نیگای بەرپرسەکانی وڵات سەبارەت بە بابەتی گەشەسەندنی پیشەیی و چونیەتی چێ کردنی شوێن و جێگای پێشبردنی پێشڕانی ئابووری بگوڕدرێت و ئەو گۆڕینی ڕونگە شتێکی زەروور و پیویستە و دەبێ هەر لە سەرووی سێپاڵی ڕژیمی دەسەڵاتەوە دەستپێبکات و تا خواری سێپاڵی ستراتژیکی و جێبەجێ کردن لە بەشی دەوڵەتی و نادەوڵەتی و هەرەوەزی و بەرپرسایەتی بنکەیی لە ئاستی وڵاتدا ڕوو بدات. بە وتەی ناوبراو و بە هۆی جوی بوونەوە لە تەکووزی جیهانی و بە جورێک ناتوانی کەڵکوەرگرتن لە تەکنولۆجیای ڕۆژ بە داخەوە خەریکی ئەزموون کردنی دواکەوتن لە جیهانی پەرەسەندنی کێبەرکێ خوازین. ئێستاکە ئەگەر زانایانە یان نەزانانە ئەو بڵاوەخوازییە لەگەڵ خێرایی پیشەیی بوون و خێرای زانست و تەکنولۆجیای جیهانی زیاد بکەین و خۆمان نەگەینینە بازنەی تەکنولۆجیا و پیشەی بوون لە دونیادا بێ سێ و دوو لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا وەکوو وڵاتێکی ژمارە یەک لە جیهانی سێهەمیشدا ناینە ئەژمار کەوابوو ئێستاکە پێویستمان بەوەیە کە گەشەسەندنی پیشەیی وەکوو بنیاتنەری پێشڕەوت و نموونەی ئیسلامی ئێرانی لە پێشچاو بگرین ئەو گەشەسەندنەوەی پیشیەییە ڕوو نایات مەگەر بە هۆی زاڵ بوون بەسەر پیشەدا، دەستڕەسی بە تەکنولۆجیا،و بە جورێک پەیوەندی گرتن لەگەڵ  زۆرخێرا بوونی تەکنولۆجیا کە لەم چەن ساڵە دوایینەدا بەداخەوە هەم بە هۆی دوژمنایەتی  و هەمیش بە هۆی بایکۆت کردنەوە و هەم ئەنقەست وهەمیش غەیرئەنقەست مەودا دەکەوێتە نێو ئێمە و ئەم خێراییە و ئەم مەودا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیادتر دەکات لە درێژەی وت و وێژی "جیهانی پیشە" لەگەڵ بەرێز سەنجابی زیادتر دەخێنەوە.

وەکوو یەکەمین پرسیاردەکرێت زیاتر شرۆڤە بکەن لەسەر چۆنایەتی پیشڕانەکانەوە و گرنگییان لە بواری زانستیی و نەزەرییەوە؟ لە ڕاستیدا و واتای پیشڕانی ئابووری چییە و لەبەرچی دەبێت زیاتر سەرنجی بدرێت؟

پیشڕانەکان وەکوو هێزێک وان کە سەرجەم ڕەوت و جێبەجێ کردنی کارەکان دەبەنە پێشەوە و ئەو ڕەوتە یەکێکە لە چواربنەمای شێوازدەری داهاتوو، ئەگەر بمهەوێت شرۆڤەیەکی ساکارترم هەبێت دەبێ بڵێم، پسپۆڕانی زانستی توێژەری داهاتوو بە ڕوانگەیەکی پێشبینانەوە لەو باوەڕەدان کە ٤ هێمایە کە داهاتوو ساز دەکات لەوانە؛ ڕەوتەکان، ڕووداوەکان یان ئەو ڕووداوانەی کە مومکینە ڕوو بدات وئەو دیمەنانەی کە هەر تاکە کەسێک یان کۆمەڵگایەک یان هەر ڕێکخراوە و سیستەمێک لە داهاتوو هەیەتی کە لە ڕەگەزی بەرژەوەندی و ئامانجە و جێبەجێ کارییەک کە لە ڕەگەزی ڕامیاری و بەرنامە و جێبەجێ کردنە. ئەم ٤ بنەمایە شێوازدەری داهاتوویە ئەوەی کە بە درووستی داهاتوو دەباتە پێش و سێناریۆوەکان پێشکەش بە ئێمە دەکات هێزەکانی جووڵە هێنەر و شێوازدەری ڕەوتەکانە کە نێوی پیشڕان لەسەر زلهێزەکانی ئەوان دادەنێن.

هەروەک تا ئێستاش ئاماژەمان پێ کردوون پیشڕانەکان وەکوو لۆکۆمۆتیڤی جووڵەدەری ڕەوتەکانن. ئەوەی ڕاستی بێت پیشڕان هۆکاری مانەوە یان حەرەکەت و جووڵەی ڕەوتێک بە شێوازی بێجمە، زیادکەرەوە یان کەمکەرەوە دابین دەکات. کەوابوو لۆکۆمۆتیڤی شێوازدەری جووڵەی ڕەوەند، وەستان یان توندی و لاوازی ئەو جووڵەیە دەتوانین لە یەک وشەدا وەکوو پیشڕان بناسێنین. هەڵبەت لەبارەی پیشڕانە ئابوورییەکانەوە بەنیازی دەزانین پێش لەوەی بچینە سەر باسی ئابووری لەگەڵ واتایەکی تردا لە ژێر نێوی ئاقاری ستراتژیک زۆرتر ئاشنا بین و بیناسین. بۆ هەر وڵات یان بنکەیەک جارواش هەیە بۆ هەر کەسێک ئاقارێک بوونی هەیە وەکوو ئاقاری ستراتژیک کە هەنێ لە وێنە و نموونە هزریەکان، زانستی و نەزەری لە چوارچێوەی تایبەتی لێکدانەوەی ئاقاری و ناسینی ئاقار، ئاقار بە دووبەشی ناوەکی و دەرەکی دابەش دەکات.  کەوابوو خاڵەکانی قۆوەت و لاوازی بە ئاقاری ناوەکی ڕاڤە دەکات و لە هەڕەشەکان و دەرفەتەکانی ڕووبەڕووی ئامانجی گشتی ئەو بنکە یان ئەو وڵات و کەسە، وەکوو ئاقاری دەرەکی نێوی لێ دەبەن. مەبەستم ئەوەیە کاتێ باس لە ئاقاری ئابووری دەکەین، پێویستە لە پێشا لەگەڵ دەفرێک کە ئاقاری ئابووری لەبەردەگرێت و نێوی ئەو دەفرە ئاقاری ستراتژیکە ئاشنا ببین.

لە بنەڕەتدا ئاقاری ستراتژیک، ئاقارێکە کە بە پێی ٦ پیشڕان بە جورێک دەچێتە پێش و مومکینە ڕەوەندشکێنەکان یان ڕووداوەکان لەسەر یەکێک لەم پیشڕانانە یان لەسەر هەر ٦ پیشڕانەکە کاریگەری ئەرێنی یان نەرێنی دابنێت. سێدانە لەم پیشڕانانە، ئابووری، هێمنایەتی، ڕامیاری، کۆمەڵایەتی و بنەڕەتی وەبەرهێنانن کە لە هەمان کۆڕی پیشڕانگەلی ئابووریدا ڕیزبەندی دەکرێن. هەروەها نموونەگەلێکی دیکە لە پیشڕانەکان، ژینگەئاقاری، مافەکانی دادوەری، زانست و فەنیارین کە بە ئاقاری تێکەڵبوونی ئەو پێشڕانگەلە دەگوترێت ئاقاری ستراتژیک.

لە ئاقاری ئابووریدا گریمان هەرکامە لەم ٦ پیشڕانانە کاریگەری هەیە لەسەر ئەویتر و هەروەها لە هەرکامە لەوانیشەوە کاریگەری وەردەگرێن گریمانی دووهەم ئەوەیە کە پێشڕانە ناوەکییەکان سەرەڕای ئەوەی کە لە پیشڕانە نێونەتەوەییەکان کاریگەری وەردەگرن بەڵکوو دەتوانن کاریگەریش دابنێن لەسەریان. ئەو پێشڕانە ناوەکی و نێونەتەوەییانە دەتوانن کاریگەر بن لەسەر پیشڕانە ناوچەییەکان. کەوابوو کاتێ دەڕۆینە نێو وێژەی پێشبینی داهاتوو و وێژەی توێژینەوەی ڕەوتەکان و وێژەی توێژینەوەی لۆکۆمۆتئڤ دەبنە جووڵەدەری ئەو ڕەوتە یان پیشڕانەکان، بە جۆرێک لە بیر و هزری خۆتاندا وای بۆ دادەنن کە پیشڕانەکان لەسەر یەکتر کاریگەری دادەنێن بە واتایەکی ساکارتر، ڕەوتەکان لەسەر یەکتر گاریگەری دادەنن یان بە شێوازێکی ڕێک و پێکتر داهاتووی مەحەلی لەسەر داهاتووی ناوچەیی و داهاتووی ناوچەیی لەسەر داهاتووی نێونەتەوەیی یان بە پێچەوانەوە داهاتووی نێونەتەوەیی لەسەر داهاتووی ناوچەیی و داهاتووی ناوچەیی لەسەر داهاتووی مەحەلی کاریگەری دادەنێت.

بە پێی ئەم بنەمایە گرنگ ئەوەیە هەر لە سەرەتاوە بەو قەناعەتە بگەین کە پیشڕانە ئابوورییەکانی وڵاتی ئێرانیش گاریگەری وەردەگرن لە پیشڕانەکانی ناوچەیی و نێونەتەوەیی و هەمیش دەتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەریان ئەگەرچی لەم دوایانەدا بە پێی ڕاپۆەتێک کە ناوەندی توێژینەوەی ژووری بازەرگانی وڵاتی ئێران لەسەر بنەمای لێکدانەوەی حیساب دانان و وەرگرتنی نێونەتەوەیی لە بواری ئابووریدا ئەنجامی داوە ئەو ڕاستییەی ئاشکرا کردووە کە وڵاتی ئێران لە بواری کاریگەری دانان لەسەر پیشڕانەکانی ناوچەیی و نێونەتەوەییدا لە حاڵی وەلاوەنانە ئەگەریش بینو باس لەسەر ڕاستییەکەی کەین وڵاتی ئێران خەریکە وەلاوە دەنرێت. هەڵبەت گاریگەرییەکی زۆر ئەوتومان وەرگرتووە. دەبێ بڵین عەمەلەن لە باتی هەر وەزیرێکدا، وەزیرێک وەکوو سێبەر لە ڕۆژئاوادا و بە تایبەت لە ئەمریکا بوونی هەیە تا کاریگەری خۆی لەسەر ئاقاری بەڕێوەبەرایەتی وەزارەتخانەکان دابنێت و بەرگری لە پێشرەوتی ئێمە بکات.

کەوابوو یەکەمین کارێک کە دەبێ ئەنجامی بدەین ئەوەیە کە بتوانین کاریگەری دانان و کاریگەری وەرگرتن لەسەر پیشڕانە ئابوورییەکان لە ئاستی ناوچەیی و نێونەتەوییدا باش ڕابگرین سەرەڕای ئەوەی کە بە وردی سەرنجی کاریگەری ٥ پیشڕانی دیکە و پێشڕانە ئابووریەکان بدەین و لە بیریان نەکەین.

 

تکایە لەبارەی گرنگایەتی بەردەوامی ئابووری. یاساکان و دەستوورەکان لە ڕێگای بەرەوپێشچوونی ئامانجەکان و گەشەسەندنی پیشانەکان زیاتر شرۆڤەمان بۆ بکەن.

بەردەوامی ئابووری هەورەها پتەوکردنەوەی پیشڕانەکان وەکوو بنەڕەت و بنەمایە چونکە لە بنەڕەتدا ڕەوتی ئەو شتەیە کە لە ڕابردوودا جورەکانی ئەزموونی وەرگرتووە و قابیلی لێکدانەوە و ئەنجامدان و دەرهێنانە و ئەگەر ڕووداوێکی نوێ ڕوو نەدات دەتوانین ڕاشکاوانە بڵین ئەو ڕەوتە بەرەو کوێ دەڕوات بۆ نموونە وەکوو ڕەوتی وەرز، وەک هەموومان دەزانین پاش لە وەرزی زستان، وەرزی بەهار دەستپێدەکات بەڵام مومکینە یەکجارە ڕووداوێکی ئێل نینۆ ڕوو بدات کە لە وەرزی بەهاریشدا ڕووبەڕووی کەش و هەوایەکی زۆر سارد و پڕ بەفر و باران بین کە وەکوو ڕووداوێکی نوێیە کە ڕەوەندی پێشوو تێک دەشکێنێت. کەوابوو ڕەوەندی بەردەوامی ە هەروەها بەردەوامی جووڵەی ڕەوتەکان و بەردەوامی پیشڕانە سەرەکییەکان گرنگی زۆری هەیە و هەرکاتێک نەتوانین پارێزەری ئەو بەردەوامیە بین بەو مانایەیە کە خۆمان بەدیهێنەری ڕووداوێک بوون کە ئەو ڕوەندەی تێک شکاندووە و کاتێ ئەو ڕەوتە تێکشکا بەو مانایەیە کە داهاتووی مەبەست بە پێی ئەو وێنە و دیمەنانەی کە لە بیر و هزرماندا شکڵی گرتووە و کۆی ئەو کارانەی کە ئەنجام بووە، قەت بەدی نایات. بەڵکوو پێویستی بە گۆڕینە چ لە بەرنامەکاندا و چ لە ڕامیاری و ئامانج و پەرژەوەندییەکاندا. شایەتی داواکار بەدی نەهاتنی بەڵگەی بەرژەوەندی ئێران لە ساڵەکانی ١٤٠٤دا.

ئەگەر بۆ پەرە و گەشەسەندن دەڕوانین و ڕوانینمان لەم بەشدا لەسەر بنەمای لێکدانەوەی ڕەوتەکان و لێکۆڵینەوە و بەردەوامی ڕەوتەکانە بە مانای ئەوەیە کە دەبێ خۆمان تەیار کەین بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەگەری هەرجۆرە ڕووداوێک لە واقیعدا ڕووبەڕوو بوونەوەی ستاتیک و بەردەوامی پەرەسەندن بێگومان بە بێ شکست و کەم و کۆڕی مومکین نییە و پلان و بەرنامەیەک کە بگاتە ئامانجێکی لە پێش دیاریکراو بە بیر و بڕوای داڕێژکارانی بەرنامە و ستراتێژیستەکانی ساڵەکانی ٢٠٢٠ ڕەت کراوەتەوە و قەبووڵ ناکرێت و ئەو شتەی کە لانیکەم ١٥ ساڵی تەواو لە ئاستی ستراتژیکی گەشەسەندنی نێونەتەوەییدا درووست دەبێت لەسەر بنەمای بەرنامە داڕشتنی داینامیکە. کەوابوو ئەگەر ئێمە ڕەوت و بەردەوامی هێزە جووڵەدەرەکانی ڕەوت وەکوو بناغە و بنەڕەت قبووڵ بکەین، قەت ناتوانین بەردەوامی ئامانجەکان و جێبەجێکاری و دیمەنەکانی هزر وەکوو هیمەکانی دیکەی شیوازبەخشی داهاتوو یان وەکوو لێکدانەوەی ڕەوتەکان قەبووڵ بکەین بەڵکوو لەو باوەڕەداین کە پێکهاتەی بەرنامەداڕشتنی ئێمە دەبێت لەسەر بنەمای بەرنامە داڕشتنی دینامیک و بزێو بێ. لە بەرنامەداڕشتنێکی بزێودا مومکینە گۆڕانکاری کەم و کورتیش لەسەر سیستم ڕوو بدات کەوابوو بیرکردنەوەی سیستەمی لەسەر بنەمای ستاتیک جێ خۆی ئەداتە بیرکردنەوە لەسەر بنەمای بەرنامەداڕشتنی دینامیک و بەردەوامی ڕەوتەکان و پێشڕانی ڕەوت بە تەواوی قەبووڵ دەکرێت. بەڵام ئەگەر لەسەر قسەی خۆمان لاسارانە بوەستین و بە هۆی ئەوەی کە ئەگەری ڕوودانی ڕووداوەکان هەمیشە بوونی هەیە، بەردەوامی یاسا و ڕێساکان بێمانایە. بۆ نموونە وای بۆ دادەنین کە ئێمە لە دەیەکانی٧٠ پەرە و گەشەسەندنێکی ٦٪ دیمان ئەزموون کردووە کە لە دوای ئەوەدا ڕووداوێک وەکوو دوسییەی ناوەکی(ئەتۆم) کۆماری ئیسلامی ئێران دێتە ئاراوە و پاشان لێدوانەکان و بایکۆتەکان ڕوودا و لە ئەنجامدا وڵاتی ئێران ڕووبەڕووی بایکۆتەکانی وەرزی ٧می پەخشنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوویەوە. ئێستا بیرلەوە بکەنەوە ئێمە لەم دۆخەدا بمانویستایات لەسەر بەردەوامی یاسا و ڕێساکان و لەسەر بنەمایەک کە لە بیر و هزماندا بوو بڕواتاینە پێشەوە بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ ئەوە بوو کە دوسییەی ناوەکی وڵاتی ئێران ئەو ڕەوتەی تێکشکاند و ڕووداوێکی زۆر نوێ بوو کە دەبێ حەتم ڕووی بدایات. یەکێک لە کێشەکانی وڵاتی ئێمە ئەوەیە کە هەماهەنگی و وێککەوتنمان لەگەڵ ئاڵ و گۆڕی و ڕووداوەکانی ڕەوتە هزریەکانمان زۆر هێواش و بێخێرایە و یەکێک لە کێشە و گرفتە سەرەکیەکانی ڕژیمی دەسەڵاتداری ئێمە هەر ئەم بابەتەیە کە دەبێ ئەو کێشەیە چارەسەر بێت و ئەو کەم و کۆڕییە بە شتێکی لەبار پڕ بکرێتەوە.

نیگای بەرپرسان سەبارەت بە پەرەسەندنەوەی پیشە و گەورەبوونی پیشڕانە ئابوورییەکان چۆن دەبینن؟ ئاخۆ ئەم نیگا دەبێ بگۆڕدرێت؟

بە گشتی مانای پەرەسەندن لە هەموو لایانەکانی وەبەرهێنان، پیشەیی، تەکنۆلۆجیک، کۆمەڵگایی، کەلتووری، ڕامیاری و ... لەو ئاقارە ستراتژیکدا کە پێشتر باسمان لەسەر کردوون پێویستی بە ڕاستییەکی تەواوە. ئەو ڕاستییەش ئەوەیە کە شێوازی دەسەڵاتداری و نیگای ئێمە لە ڕژیمی دەسەڵاتداری ڕامیاری و کۆمەڵگایی، پیشەیی و ئابووری و کەلتووری ڕەنگە تەنانەت لە بواری هێمنایەتیشدا بگۆڕدرێت تا ئەو کاتەی کە نوێنەرانی دەسەڵاتداری لە هەموو لایەنە جۆراوجۆرەکانیدا بە جوانی دانەبەزێنین، بێگومان ناتوانین بگەینە ئەو دەرئەنجامە بە پێی ئەو دوروژمانەی و بو پێی ویست و خواستی دڵمان بە واتایەکی ساکارتر گەشەسەندن بە هۆی ئارەزووکردن یان لەسەر بناغەی ئەو دوروژمانەی کە ڕایدەگەینین بەدەست نایات بەڵکوو پەرەسەندن شوێن و جێگای لەباری خۆی پێویستە و کە گرنگترین شوێن و پێداویستی چاککردنەوەی ڕژیمی دەسەڵاتدارییە.

بۆ چاککردنەوەی ڕژیمی دەسەڵاتداری بناغەی و بنەمای گەشەسەندن لە چوار ئاستدا بە پێی پسپۆڕانی سیاسەتوان مانا دەکرێتەوە. باشترین ئاستی گۆڕین و بەڕێوەبردنی گەشە و پەرەسەندن، ئاستی دەسەڵاتداری یان ڕژیمی دەسرڵاتدارییە کەوا بێگومان ئاڵ و گۆڕی چل و چەن ساڵی ڕابردوو پیشانمان ئەدات پێویستمان بە گۆڕینە لە جۆری نیگا و ڕژیمی دەسەڵاتدا لە هەموو لایەنەکانیدا بەتایبەت لە لایەنی ئابووریدا. ئێمە هەمیشە وەکوو جووڵەیەکی پاندولی لە نێوان ئابووری دەوڵەتی و ئابووری ئازاددا ماوینەتەوە. هیچکات نەمانتوانی لە سوسیالیست ئابووری و کۆمۆنیزمی ئابووری سەرەڕای ئەو دوروژمە جوانانەی کە دەرمان بڕیون و لایەنگرییە باشەکان کە لە ئاستی بەربڵاوی وڵاتدا ڕووی داوە کەڵکوەربگرین بە جۆرێک کە تەنانەت سیاسەتەکانی گشتی ئەسڵی ٤٤ کە ڕەنگە بە بڕوای هەنێ کەس ناتەبا بوو لەگەڵ ئەسڵی نووسراوەی ٤٤دا گەڵاڵەمان داڕشت و دامانبەزاند کە لە پلەی گەورەی ڕابەریش داوامان کرس کە ڕایگەینێت کە قەبووڵی داخوازی لێ کردین، بەڵام ئاخۆ توانیمان کەڵکیان لێ بگرین؟ وڵامی ئەم پرسیارە دەخەمە ئەستۆی ویژدانی گشتی، بەڵام بە ڕای من هۆکاری ئەوەیە بەداخەوە لە ئاستی دەسەڵاتداریدا ئەو گۆڕانی نیگایە کە مەبەستمان بوو پێک بهێنین. کەوابوو دەبێ نیگامان لە ئاستێکی زۆر گەورەدا و لە بواری دەسەڵاتداریدا بگۆڕین پاشان بە پێویستی دەزانم کە ڕژیمی سیاسەت گوزاری ئێمە ئاڵ و گۆڕی لەسەر ئەنجام بدرێت چونکە لە بنەڕەتدا و لە وێژەی سیاسەتدانان، ڕژیمی دەسەڵاتداری لە بواری مێتاپالیستی و ڕژیمی سیاسەتدانان و هێڵ دانان لە بواری ماکرۆپالیستی و بەرنامەداڕشتن شێوازی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا لە ئاستی مێزوپالیستی و پێشبردنی جێبەجێکارییەکان و پڕۆژەکان لە ئاستی میکرۆپالیستیدا دابەش دەکەن. لە بواری ماکرۆپالیستیدا کە سیاسەت دانانی گەورەیە ( هەمان شتێک کەوا ئێستاکە لە لە کۆڕی تەشخیسی مەسڵەحەتی ڕژیم ڕوو ئەدات و پلەی گەورەی ڕابەری پاش ڕاوێژکاری لەگەڵ ئەو کۆڕەدا ئەوانە لە ژێر نێوی بەستەی سیاسەتە گەورەکانی وڵات و سیاسەتی گشتی وڵات ڕادەگەینێت). زەروورەتی ئاڵ و گۆڕی لەسەرە و دەبێ حەتم ڕژیمی سیاسەتدانانمان لە ئاستێکی بەربڵاو و گەورەدا ئاڵ و گوڕی لەسەر ئەنجام بدرێت. بواری سێهەم کە لە خواری سیاسەتداناندا جێگیر بووە ڕژیمی ڕێگەبەری ئێمەیە. لە بواری بەرنامەداڕشتندا کە بە جورێک تا ئێستە ئەزموونمان کردوون پێویستمان بە گۆڕینی نیگایە تەنانەت گۆڕینی لایەنگرییەکانمان و سەرنجدانی پیشڕانەکان. بە واتایەکی ساکارتر ئێمە بوونی دۆخێکمان هەیە و ئەو شتەی کە لە جیهانی ڕاستیدا ڕووی داوە. کەوابوو لە ئاستی ڕێگەبەریشدا وەکوو سێهەمین بوار پێویستمان بە گوڕین هەیە چونکە ئەگەر ڕژیمی دەسەڵاتداری ئێمە بگوڕدرێت و پاشان ڕژیمی سیاسەتدانانیش بگۆڕدرێت بێگومان ڕژیمی چونایەتی بەدیهێنانی سیاسەتەکانیش دەگوڕدرێت. گرنگترین ئاستی دیکە ئاستی چوارم و ئاستی بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبردنە کە کۆی بەرنامەکانی پەرە و گەشە سەندنی ساڵیانە، گەشەسەندنی چەندین ساڵە بە شێوازی نێو ماوەیی، بەرنامە تایبەتەکان وەکوو ئابووری بەرگری، بەرزکردنەوەی ئاستی بەهرەگرتنی نەتەوەیی، بەڕێوەبەرایەتی کانگای ئاوەکان و هەروەها بەرنامەکانی دیکە لەبەر دەگرێت و بەمانەوە مانا دەگرێت.

بە گشتی لە وڵامی پرسیارەکەی ئێوەدا دەبێ بڵێم کە نیگای بەرپرسەکانی وڵاتی ئێمە سەبارەت بە پەرەسەندنەوەی پیشە و گەورەبوونەوەی پیشڕانە ئابوورییەکان دەبێ بگوڕدرێت. ئەو نیگایە لە سەرووی سێپاڵی دەسەڵاتدارییەوە دەست پێدەکات و تا خواری ئەو سێپاڵە درێژەی هەیە و پێویستە ئەو گۆڕانکارییە لەسەر جێبەجێکاری بە پێی بەشی دەوڵەتی، نادەوڵەتی ، کۆیی و هاوکاری و بەڕێوەبەرایەتی بنەڕەتی لە ئاستی وڵاتدا، ئەنجام بدرێت.

ئاخۆ دەبێت یەکەمایەتییەک لە بیر و هزری بەرپرسانی وڵاتدا پێک بێت و تێبگەن کە وڵات پێویستی بە گەشەسەندنی پیشەییە و بە جورێک پیشڕانەکانی پەرەسەندنی پیشەیی بەهێز بکەن یان نە؟

وڵامی هەردوو پرسیارەکە ئەرێنییە ئێمە لە ئێستادا بە هۆی جوێ بوونەوە لە ڕەوتی خێرایی ئاڵ و گوڕییەکانی جیهان و ڕووداوی جیهانی بوون و بە جورێک نەتوانی کەڵکوەرگرتن لە بەهرە و تەکنولۆجییای ئەوڕۆیی بەداخەوە ڕێگای دواکەوتوویی لە بازنەی کێبەرکێ لە پەرەسەندندا دەپێوین و ئەزموونی دەکەین. ئێستا ئەگەر زانایانە یان نەزانانە ئەم دواکەوتوویە لە خێرایی پیشەیی بوون و خێرایی زانست و تەکنولۆجیا جیهان زیادتر کەینەوە و خۆمان نەگەینینە بازنەی تەکنولۆجیا و بازنەی پیشەیی بوونیش ئەوا لە داهاتوویەکی نزیکدا تەنانەت وەکوو وڵاتێکی جیکانی سێهەمیش ناینە ئەژمار. هەڵبەت مومکینە یەک لایانی ڕەهەندی ستراتژیک وەکوو لایەنی هێمنایەتی گەشەسەندنەوەیەکی زۆر باشمان هەبووە بەڵام ئەو شتەی کە وڵاتەکان ڕووبەڕووی یەکتر دەکاتەوە و دەبێتە هۆی ڕەدەبەندی و و کاریگەریدانان لەسەر یەکتر لە ڕێ و ڕەسمە جیهانییەکاندا  و لە هەموو لایەنێکدا چ لایەنی ئابووری و چ لایەنی سیاسی  وکۆمەڵایەتی و کەلتووری و هێمنایەتی مانا و واتای ڕاستەقینەی پەرە و گەشەسەندنە بە گشتی و پەرە و گەشەسەندن لە ژێر سێبەری شرۆڤەی ئاقاری ستراتژیکدا پێک دێت. کەوابوو دەبێ بەرەو پیشەیی بوون بڕۆین و بەرگری کەین لە ناخێرایی گەشەسەندنی پیشەیی کە بەداخەوە بە هۆی بایکۆتەکان دژ بە خەلکی ئێران ڕووی داوە.

بە واتایەکی دیکە دەبێت ڕێگەکانی تێپەڕبوون لەو بەرگریانە بدۆزینەوە و بەشێک لە دەنگە ناوەکیەکانی دەسەڵات کەوا بێ هیچ جۆرە زانست و پاڵپشتی و ئەزموونێک بوونیان هەیە هەر لە سەرەتا وە بەڕێوەبەرایەتی بۆبکەین. لە ڕاستیدا دەبێت هەنێ کەس ئاگادار ببنەوە و تێبگەن کە گەشەسەندن پێویستە سەرەکیەکانی هەر وڵاتێکە و پلەی بەرزی ڕابەری وڵاتی ئێرانیش زۆر لەسەر ئەو بابەتە تەرکیز دەکەن و ئاماژە دەکەنە سەر گەڵاڵەی " نموونەی پێشڕەوتی ئیسلامی ئێران" وەکوو مانای گەشە و پەرەسەندن. پێشڕەوت لە ڕاستیدا هەمان پەرە و گەشەسەندنە بەو جیاوازییەوە کە پێشڕەوت وەکوو پەرەسەندنێک دەزانن کە ڕێخۆشکەری عەداڵەتی کۆمەڵگایە. کەوابوو لە نموونەی هزری ڕابەریشدا پێداویستی گەشە و پەرەسەندن شتێکی قەبووڵکراوە. یەکێک لە پێداویستییەکانی هەرە گرنگی گەشە و پەرەسەندن لەم سەردەمە نوێیەدا گەشەسەندنی پیشەییە کە بە شێوازی شەپۆلی چوارم پیشەیی بوون ڕویی داوە و ئێمە ئێستاکە چووینەتە نێو شەپۆلی پێنجم و ئەویتر پەرەسەندنی تەکنولۆجیایە کە وادیارە لەو بوارەدا دواکەوتووین بۆ نموونە وڵاتی ئێمە لە پێوەندی لەگەڵ پیشەی ئۆتۆمبێلسازیدا لە پیشەی ڕۆژی دونیا دواکەوتووە و بە هیچ جورێک قەبوول ناکرێت کە ئێمە پیشەی ئۆتۆمبێلسازییەکی بەڕۆژ و نوێمان هەیە. ئەگەر چاوێک بخشێنینە دۆخی بەشداریمان لە بەرهەمهێنانی تەکنولۆجیا یان تەنانەت بەکارهێنانی تەکنولۆجی بە جوانی دەبین کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ توانی کەڵکوەرگرتن لە تەکنولۆجیا، هەم لە نێو کۆمەڵگادا و هەمیش لە ئاستی بەربڵاوی دەسەڵاتداری و هەم لە ئاستی پیشڕانە پێویستەکان بۆ پەرەسەندن، لەوانە پیشڕانە ئابوورییەکان لەدەست دەدەین کەوابوو من ئاگادارتان دەکەمەوە کە بەنیازین پەرەسەندنی پیشەیی وەکوو یەکێک لە بناغەکانی پێشکەوتن و نموونەی ئیسلامی- ئێرانی پێشڕەوت لەبەرچاو بگرین. ئەم پەرەسەندنی پیشەییە ڕوونایات مەگەر لە ڕێگای زاڵبوون بەسەر پیشەدا، دەسڕەسی بە تەکنوکۆجیا و بە جۆرێک پەیوەندی گرتن لەگەڵ خێرایی پێشچوونی تەکنۆلۆجیا کەوا لەم چەن ساڵە دوایینەدا بە هۆی بایکۆتەکان یان بە هۆی دوژمنایەتی و یان بەئەنقەست یان خود نائەنقەست و بە پێی نەزانەکان لەو خێرایی بەرەوپێشچوونە وەدواوە کەوتووین و مەودایەک کەوتووەتە نێوانمان کە ئەو مەودا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێتەوە.

تکایە لەبارەی زەروورەتی بەهێزکردنی پیشڕانە ئابوورییەکان و هەروەها ڕۆڵێک کە لە بواری ئابووریدا دەیگێڕن زیاتر شرۆڤەمان بۆ بکەن.

بێگومان ئێمە کاتێک لە بواری ئابووریدا بەهێز و توانمەند دەبین و دەتوانین لە دونیادا قسویەکمان هەبێت بۆ گوتن کە وەکوو وڵاتێکی پەرەسەندوو بینە ئەژمار. وڵاتێکیش وەکوو وڵاتی پەرەسەندوو دێتە ئەژمار کە هەموو نوێنەر و لایەنەکانی گەشە و پەرەسەندن وەکوو لایەنی ئینسانی، زانستی، تەکنولۆجیا، کومەڵایەتی، کەلتووری، ڕامیاری و ... لەبەر بگرێت. لە بنەڕەتدا باش بوونی ئابووری ئەوەیە کە لەسەر بنەمای نواندن و داواکارییە واتا ئابوور گەورە نابێت مەگەر ئەوەی کە دەرگانەی چوونەناو و هاتنەدەرەوەی ئەو ئابوورە پێکەوە گەورە بێت ئەوەی ڕاستی بێت ئێمە ناتوانین بە تەرکیز کردن لەسەر ئەو شتە دەروونییانەی کە هەمانە وابزانین کە شتێکی باش دەخولقێنین و دەتوانین بە پێی هەموو ئەو شتە ناوەکییانە کە هەمانە و بگۆڕینەوە بەو شتەی کە داخوازی دەرەکی خەڵکە، لەبەرئەوەی کە لەسەر بناغەی لایەنەکانی پەرە و گەشەسەندن پێویستە لە پێشا ئەو شتە ناوەکییەی کە هەمانە بگۆڕینەوە بە بەرهەمێک کە خەڵکی بەنیازن کە بیانبێت واتا داخوازی خەڵکە کە لەم بوارەدا پیویستمان بە ئامراز و کەرەستەی تێکنولۆجیا، جورەکانی ماشێن و مەکینە و زانست و ئەزموون هەیە. بە گشتی تەرکیزم لەسەر ئەوەیە کە پیشڕانەکان بەتەنیا و جۆری ڕوانین بۆ پیشڕانە ئابوورییەکان نابێتە هۆی بەدیهاتنی پەرە و گەشەسەندن بۆ ئێمە. ئەگەر بمانهەوێت پەرەسەندنی ئابووری و لە خواری پەرەسەندنی ئابووری، پەرەسەندنی پیشەیش ڕووبدات و لە دوزەنە ئابووری دونیا دا قسەیەکمان هەبێت بۆ گوتن، دەبێت چاوێک بخشێنینە سەر هەموو لایەنەکانی ئاقاری ستراتێژیک و لەسەر هەموو ئەو لایەنانەدا پەرەسەندنی شەشلایەنە بدۆزینەوە کە دەرئەنجامی ئەبێتە پێوەندی دوولایەنە و کاریگەری دانان لە ئاستێکی نێونەتەوەییدا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەگەر بێتو هەر جووڵەیەک دژ بەم جووڵەیە ئەنجام بدەین بێ‌سێ و دوو دوادەکەوین لە پەرەسەندن و ئەگەری پەرەسەندنیشمان لەناودەچێت.

پیشڕانەکان تا چ ڕادەیەک دەتوانن لە توانەوەی ئەو قەیرانە کورتانەی کە جار و بار بۆ وڵاتی ئێران دێنە ئاراوە، ڕۆڵ بگێڕێت؟

کاتێ قەیران پێک دێت، بە مانای پێکهاتنی ڕووداوێک و کێشەسازبوونە بۆ ڕەوتێک بۆ نموونە ئێمە ڕەوتی دووپاتە بوونمان بووە لە پێوەندی لەگەڵ پەرەسەندنی ئابووریدا؛ بەڵام ڕووداوێک لە ژێر نێوی بایکۆتە یەک لایەنەکانی ئەمریکا و هاوڕایی زۆربەی لە وڵاتەکانی دیکە بوو بە هۆی کەم بوونەوەی پەرەسەندنی ئابووری و تەنانەت گەشەی نەرێنی بۆ ئێمە پێکهێنا. کاتێ کەوا قەیرانێک دێتە ئاراوە و ئەگەر لێکدانەوەی مێژوویی لەسەر ئەو قەیرانە بکرێت تێدەگەن کە ئەو قەیرانە هەر لە سەرەتای پێکهاتنەوە ڕووداوێک بووە و ئەو ڕووداوە، ڕەوتێک بووە کە کێشەی بۆ هاتۆتە پێش، کەوابوو گەشەسەندنی بەردەوام بەو مانایەیە کە دەبێ بەجۆرێک ڕوو بدات کە هەنێک لە قەیرانەکان قەت نەتوانن بۆ چوارچێوەکەی کێشە بهێننە ئاراوە؛ بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت ئەوەیە کە ئێستاکە تەنانەت نزیکی سنوورەکانی پەرەسەندنێکی بەردەوام نەبووینەتەوە ئەمە بەو مانایەیە کە قەرانە گونجاوەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر مانای پەرەسەندن، پێکهاتنی پەرەسەندن و ڕادەی دەسڕەسی بە ئامانجەکانی پەرەسەندن دادەنن و بە گشتی ئەم ڕەوتە بەردەوام درێژەی هەیە. خاڵی دیکە ئەوەیە کە لە جیاتی ئەوەی کە بیر کەینەو بەردەوامی پیشڕانێک بە جورێک بیمەمان دەکاتەوە ئەبێت ئاگاداری ئەوە بین کە خۆمان شوفێر و لێخوڕی پیشڕانێک بین و بەرە لایەک بیبەین کە توانایی و هێزی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەل هەموو جۆرە ڕووداوێکمان هەبێت و بە ئاسانی بتوانین لە هەموو جۆرە قەیرانێکەوە تێپەڕ بین. لەسەر ئەو بنەما کە ئێمە خاوەنی وڵاتێکین کە لەبەر هۆکارەکانی ژێئۆپولیتیک و ژێئۆستراتێژیک و سەرتری هێز و تەنانەت هۆکارەکانی دیکەش موومکینە هەموو کاتێک ڕووبەڕووی هەموو جۆرە قەیران و کێشەیەک ببینەوە و دەبێ دوزەنەی بەرنامەداڕشتی داینامیک جێنشینی دوزەنەی بەرنامەداڕشتنی ستراتژیک بکەین و هەروەها دەبێت دوزەنەی سیاسەتدانان ببڕینە سەر بەڕێوەبەرایەتی توانەوەی کێشە و قەیران بێت و دوزەنەی بەڕێوەبەرایەتی و هەموو جێبەجێ کارییەکانمان لەسەر بناغەی دژەقەیران، یان هەمان شت کە ڕۆژێک لەم وڵاتەدا نێوی بەڕێوەبەرایەتی جەهادییان لەسەر دانا. ببێت.

بەڕێوەبەرایەتی جەهادی بە مانای توانی گۆڕینی ڕێوڕەسمەکان کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانە، کەوا ئەگەر ئەو مانایە لە بیر و هزری سیاسەتوان و بەرپرس و بەڕێوەبەرەکانی ئێمەدا جێگە بگرێت، ڕەنگە بتوانین باشتر کونتڕۆڵمان ببێت لەسەر قەیران و باشتر و درووستتر بەڕێوەبەرایەتی قەیران و بتوانین بە باشترین شێوە پلەی پێنج لایەنی پەڕێوەبەرایەتی قەیران و قوناخەکانی پێنجلایەنە داببەزێنین.

ئاخۆ دەتوانین لە ڕووبەڕوو بوونەوەی دەوڵەتەکانی کوورییای باشوور، ژاپۆن، تورکیا و ئەڵمانیا و ... لەگەڵ پیشڕانە ئابوورییەکان شتهایەک فێر ببین و بە پێی ئەزموونی ئەوان بڕۆینە پێشەوە؟

ئەوەی ڕاستی بێت ئەزموونی هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئەماژەتان پێکرد و هەروەها بابەتی ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ پیشڕانە ئابوورییەکان بە شێوازێکی یەک بەش و یەک جۆر نەبووە ، هەنێک لەم ڕووبەڕوو بوونەوانەیە بەتەواوی زیرەکانە و هەنێکیشیان لە ڕووی ئەزموون و هەڵەوە بووە بەتایبەت لەبارەی وڵاتی تورکیاوە و بەشێکیش لەو ڕووبەڕوو بوونەوانە لەسەر بناغەی زانستی و لەسەر بنەمای دوزەنەی بەڕێوەبەرایەتی گۆڕین و هاوبەشی گشتی و دوزەنەی بەڕێوەبەرایەتی کایزنی بووە وەکوو وڵاتی ژاپۆن. بەشێک لە ڕووبەڕوو بوونەوەکانیش ئەوپەڕی کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتەکان بووە و هەروەها خوڵقاندنی دەرفەتی نوێ لەسەر جێگەی هەمان دەرفەتە پێشوەکان بووە کە نموونەی ڕووبەڕوو بوونەوەی کووریای باشوور و ئەڵمانیایە لەگەڵ پیشڕانە ئابوورییەکان. ئەڵمانییای ئەمڕۆ هەمان ئەڵمانییای نازییە کەوا لەسەر کاولی و داڕووخانی هەموو بناغە و بنەڕەتەکان دیسان هەستایە سەر پێ و عەمەلەن تەرکیز لەسەر یەک پیشڕانی ئابووری و پەرەسەندنی ئابووری و چاوپۆشی لە بەشێک لە لایەنەکانی دیکەی پەرەسەندن کە لە دەستووری دوزەنەی دەسەڵاتداری پێشوودا بووە، بە واتایەکی ساکارتر، ئەگەر ئەڵمانیا و چلۆنایەتی ئەڵمانیا وەکوو یەکێک لە پێنج زلهێزی ئابووری دونیا خەینە بەر لێکدانەوە، بەتەواوی و بێ کەم و کۆڕی لە مانای گۆڕینی ڕژیمی دەسەڵاتداری، گۆڕینی دۆزەنەی سیاسەتدانان و لەدوای ئەویش گۆڕینی دوزەنەی ڕابەری کۆمەڵگا و هەروەها گۆڕینی دوزەنەی بەڕێوەبەرایەتی و جێبەجێکاری نەتەوەیی لەو وڵاتەدا دەگەین.

ئەگەر چاوێک بخشێنینە سەردۆخی کووریای باشووری پاش شەڕی نێوان دوو کووریا، تێدەگەین کاتێ کووریای باشوور لە چوارچێوەی ڕۆژئاوا جێگیر بوو دوزەنەی دووجەمسەری جیهانی بە باشی لێکدایەوە و بە جۆرێک لەوە دەرفەتە باشترین بەهرەی بە سوودی نەتەوەکەی خۆی گرت بە جۆرێک دوو کوورییایەک کەوا لە دوای شەڕ دۆخێکی یەکسانیان هەبوو، ئێستاکە جیاوازییەکی ماناداریان لەگەڵ یەکتر هەیە و ئەمڕۆکە لە بواری لایەنەکانی پەرە و گەشەسەندندا جیاوازییەکی زۆر زق و بەرچاویان هەیە. هەڵبەت مومکینە کە وڵاتی کووریای باکوور لە بواری سەربازیدا سەبارەت بە کووریای باشوور پێشکەوتووتر بێت، بەڵام بێگومان لە لایەنەکانی دیکەدا و ئەو خاڵانەی کە پێشتر ئاماژەمان پێکردوون قابیل بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ کووریای باشووردا نییە لە هیچ بوارێکدا. لە جیهاندا لەگەڵ دەرفەتەکان و پیشڕانە نێونەتەوەییەکان و شێوازدانن بە پیشڕانە نەتەوەییەکان ڕووبەڕوو بوونەوەی جوراوجۆر ڕووی داوە و نموونەکانیش جۆراوجۆرە بە جۆرێک کە دەتوانین ئەو نموونەگەلە بە دوو بەشەوە دابەش بکەین؛ یەکەم ئەوانەی کە جۆری ڕووبەڕوو بوونەوە و بەڕێوەبەرایەتی پیشڕانەکان و پتەوکردنیان و هەووەها لاوازکەدنی ئەگەری ڕووداوە دژە پیشڕانەکان بووە بە هۆی سەرکەفتن، خوڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و پێکهاتنی ئەڵمانیا لەسەر وێرانەکانی شەڕ و هێزی ئابووری تورکیا بەتایبەت گەشەسەندنی ئابووری ١٠ تا ١٥ ساڵی دوایینی ئەم وڵاتە، نموونەگەلێک لەم جۆرە سەرکەوتنانەن. بەڵام لە بەشی دووهەمدا دەتوانین ئاماژە بکینە سەر هەنێ لە جووڵەکانی کەوا ئاکامێکی نەرێنی  بووە وەکوو سەندیکای ئەورووپا و یوونان کە نموونەگەلێکی باشن بۆ لێکدانەوەی ئەم بابەتە، کە بۆچی لە دەرفەتەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ سەندیکای ئەورووپا بە باشترین شێوە ئەو جۆرە کە دەبێت، کەڵک و سوودیان وەرنەگرت بە جۆرێک کە تەنانەت قەیرانی ماڵی و قەرزاری یوونان لە حاڵی سازکردنی مێمڵی کۆمەڵگاییدا بوو. لەم نێوانەدا و لە ناوچەکانی کارائیبدا دەتوانین چاوێک بخشێنینە سەر دۆخی وڵاتی ڤێنێزوئێلا کەوا ڕووبەڕووی چ بارودۆخێک بووەتەوە. یان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەتوانین هەنێ لە یاریگەلێک کەوا لە ولاتەکانی (سی ئای ئێس)دا بوونی هەیە خەینە بەر لێکدانەوە. هەنێ لەم وڵاتەنە لە قەیرانی داڕوخانی وڵاتی شەورەوی بە باشترین شێوازی مومکین بۆ گەیشتن بە پەرەسەندن کەڵکیان وەرگرت. لە حاڵێکدا هەنێکیتر لەو وڵاتانە بەداخەوە لە وێژەی سەرەتایی پەرەسەندندا ماونەتەوە. کەوابوو ئەگەر بمانهەوێت بڵین بارودۆخی پێویست بۆ ئەوپەڕی کەڵکوەرگرتن لە پیشڕانە ئابوورییەکان و هەروها پیشڕانە ئاقارییەکانی ستراتژیک لە یەک وڵات و لە یەک ناوچەدا و یەک بنکەدا چییە، دەتوانین بڵین ئێمە بە پاراستن و لەبەرچاوگرتنی بنەماکان لە ئاستی چۆنایەتی بەدیهاتنی ئەسڵ و لەق و پۆ پێویستمان بە گۆڕینی جۆری بیرکردنەوە و جۆری جیهان بینییە، بە جۆرێک کە گۆڕینی پارادایمە هزریەکان لە ٤ ئاستی ڕژیمە دەسەڵاتداری، دوزەنەی سیاسەتدانان، دۆزەنەی بەرنامەداڕشتن و بەڕێوەبەرایەتی و جێبەجێکاری لەسەر بنەمای نموونەکانی چێکردنی داهاتوو و لێکدانەوە و بەهێزکردنی ڕەوتەکان و پاشان پیشڕانەکانیش کە لۆکۆمۆتیڤی ئەو ڕەوتانەیە بۆ ئەوپەڕی تاقەتگرتن لە کاتی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هەمووجۆرە ڕووداوێک ئەنجام دەبێت. ئەو گۆڕانکارییە بۆ ئەوە زۆر پێویستە کە ئێمە لە ڕێگای بەکارگرتنی ئەوپەڕی توانی بەڕێوەبەری وێنە و دیمەنەکانی بیر و هزرمان لە بۆ بەدیهاتنی ئامانجەکانی داهاتووی نزیک، تا ڕادەیەک دوور و هەروها داهاتووی زۆر دوور هەنگاو هەڵبگرین.    

نەستەرەن یوسف‌بەکیان