پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە هەولێر و سلێمانی دەست پێدەکات
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر له ئه‌مڕۆوه ده‌ستده‌كات به پێدانى پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و بڕیاره ڕۆژی سێشەممەش لە سلێمانی هەمان سیستەم جێبەجێ بکرێت.
به‌پێى ئه‌م سیسته‌مه لەمەدوا هاووڵاتییان تەنها پێویستان بە پێشکەشکردنی کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری دەبێت بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت کە لە ڕووی کوالێتی و ئه‌منیه‌تیشه‌وه زۆر پێشکەوتووە،هاوکات شێوازى ره‌سمى پارەدان بۆ ده‌ركردنى کراوە بە ڤیزا کارت کە دیناری عێراقی تێدا بێت و لە هەمان ڕۆژیشدا پاسپۆرتەکە دەدرێتەوە بە هاووڵاتیان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: