ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا راگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە بەغدا هەرێم نەوت بودجە


Jul 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕۆژی دووشەممە 17 ی تەمموزی 2023بە سەرپەرشتی تیمی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ تیمی باڵای حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ کۆبووینەوە.

 

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی برگەکانی تایبەت بە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئیتیحادی دا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە کە کارکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوت و چاودێری دارایی عێراق بەردەوام دەبن و بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام بدرێت.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.

 

کامەران کەریم