پێشەوا هەورامانی: بەرزکردنەوەی پلــەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری وەک یەکەم داواکاری خۆپیشاندەران جێ بەجێ کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە حکومەتی هەرێم کفری خۆپیشاندەران


Jul 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بەرزکردنەوەی پلــەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری وەک یەکەم داواکاری خۆپیشاندەران جێ بەجێ کرا.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکەم داواکاریی خەڵکی کفری جێبەجێکرا و لە ماوەیەکی کەم زۆربەی داواکارییەکانی دیکەشیان جێبەجێدەکرێن، ئەو داواکاریەی کە ئەمڕۆش جێبەجێکراوە بەرزکردنەوەی پلەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری بو.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران بۆ کێشەکانی شاری کفری، داوای چارەسەر و بەدواداچونی خێرای کرد و مەبەستیەتی بە کەمترینکات ئەوەی لە توانای حکومەت بێت، کێشەکان چارەسەر بکرێن.

کامەران کەریم