پرۆژەی قیرتاوكردنی گەڕەكەكانی شارۆچكەی ئەڵڵایی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی ئەڵڵایی قیرتاوکردن


Jul 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە زیاتر لە 938 ملیۆن دینار پرۆژەی قیرتاوكردنی گەڕەكەكانی شارۆچكەی ئەڵڵایی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی ئاشکرایکرد: بە گوژمەی زیاتر لە 938 ملیۆن دینار لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئەڵڵایی، پرۆژەی دروستکردنی شۆستە و قیرتاوکردنی گەڕەکەکانی شارۆچکەی ئەڵڵایی جێبەجێ دەكرێت.

ئەو پرۆژەیە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی ئەندازیاران و ستافی هونەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی  و ئەندازیاران و ستافی هونەری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئەڵڵایی جێبەجێ دەکرێت. 

ئەمەش لەكاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی، ڕایگەیاند: لە ماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا لەسەر داهاتی فەرمانگەكانی شارەوانی بە گوژمەی 29,839,720,252 دینار، 231 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگەی سلێمانی جێبەجێ كراون.

کامەران کەریم