پەرلەمانتارێک: پێویستە ڕێز لەهەموو پەرتوکە ئاسمانیەکان بگیرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئاسمانی قورئان ئایین وەزیرە ئەحمەد


Jul 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیرە ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراسیۆنی نەوەی نوێ بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ڕێگەدان بە سووتاندنی قوڕئانی پیرۆز لەبەردەم باڵیۆزخانەی سویدو دووبارە ڕێگەدان بە سوتاندنەوەی بووە هۆی بریندار بوونی هەست و شعوری ملیۆنان موسڵمان و جێگەی نیگەرانیە ،قورئان دەستورو یاسای موسوڵمانانە ئێمە دژی ئەو کردارە قێزەوەنە دەوەستینەوە کە کتێبێکی پیرۆزی وەکو قورئان بۆ جاری دووەم بسوتێنرێت ئەمە نەک پێشێل کردنی مافی موسوڵمانان  بەڵکو  بێڕێزی کردنێکی زۆر گەورەیە بە هەموو ئیسلام.

وتیشی: پێویستە ڕێز لە هەموو پەرتوکە ئاسمانیەکان بگیرێت وئەوانەشی پێشێلکاری وبێڕێزی دەکەن ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

کامەران کەریم