ئومید سەباح: حکومەتی هەرێم پابەندی خۆی سەبارەت بە دۆسییەی نەوت جێبەجێ کردوە

(0) / / کردستان / زایەڵە حکومەتی هەرێم بەغدا دۆسیەی نەوت


Jul 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئومێد سەباح دەڵێت: هەفتەی داهاتو ئامادەن هەمو پابەندییەکان بەرامبەر بەغداد جێبەجێ بکەن بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم.

 لە درێژەی قسەکانیدا، ڕاشیگەیاند: لە 25/6/2023ەوە رۆژانە 50 بۆ 60 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی عێراق کراوە، وە وەزارەتی نەوتی عێراق لە کۆنوسی کۆبونەوەکاندا ئەوەی چەسپاندوە کە هەرێم پابەندی خۆی سەبارەت بە دۆسییەی نەوت جێبەجێ کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەبارەت بە داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەکانی هەرێم، ئامادەییمان نیشانداوە لە هەفتەی داهاتوەوە سەرجەم ئەو داهاتانە بەپێی یاسای بودجە هاتوە، بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری حکومەتی فیدراڵی.

لەبارەی پشکی هەرێمەوە، ئومێد سەباح وتی: 26/6/2023ەوە دەبێت پشکی هەرێم بە تێکڕا رەوانە بکرێت نەک تەنها موچە،، بەڵکو تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

کامەران کەریم