کۆڕنیش و کەپر و ڕێستۆرانت و کۆشکی گەشتیاری لەسەر ڕووباری سیروان دروست دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان سیروان گەشتیاری کۆڕنیش


Jul 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە -کۆڕنیش و کەپر و ڕێستۆرانت و کۆشکی گەشتیاری لەسەر ڕووباری سیروان دروست دەکرێت.

قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دەربەندیخان لە دیوانی قائیمقامیەتدا پێشوازی کرد لە هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەسەر کەرتی گەشتوگوزار لە دەربەندیخان دواتر سەردانی پرۆژە گەشتیاریەکانی سنوری قەزای دەربەندیخانیان کرد لەسەر ڕووباری سیروان کە خۆی دەبینێتەوە لە دروستکردنی کۆڕنیش و کەپر و ڕێستۆرانت و کۆشکی گەشتیاری بەتەواوکردنی دەروازەیەکی نوێ و بوژانەوەی گەشتیاری بەڕووی قەزاکەماندا دەکرێتەوە.

لە کۆتایدا قائیمقامی قەزای دەربەندیخان داوای لێکردن هاوکار و پشتیوان بن و کارئاسانی تەواو بکەن بۆ بەگەشتیاریکردنی قەزای دەربەندیخان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و دانیشتوانی قەزاکەمان هەردوو بەڕێزان سەرۆکی دەستەی گشتی گەشت گوزار و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بەڵێنیاندا هەرچی لە توانا و دەسەڵاتیاندا هەبێت درێغی نەکەن لە بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشت و گوزار لە دەربەندیخان.

کامەران کەریم