لەهەرێمی کوردستان ژمارەی دەنگدەران ئاشکرادەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە دەنگدان هەڵبژاردن کوردستان


Jul 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین ئامارەکانی ژمارەی دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرادەکات و رایدەگەیێنێت:  3 ملیۆن و 641 هەزار و 566 دەنگدەر هەن.

بەپێی گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تاوەکو رۆژی 19-7-2023، ئاماری دەنگدەران و بنکەکان و تۆماری دەنگدەران و چەند بابەتێکی دیکە بەمشێوەیە بووە:
 
 پارێزگای هەولێر
 
1 ملیۆن و 312 هەزار و 601 کەس
- نوێکردنەی تۆماری دەنگدەران: 3 هەزار و 818 دەنگدەر 
- ژمارەی بنکەکانی تۆمارکردنی دەنگدان: 53 بنکە  
- تۆماری بایۆمەتری: 2 هەزار و 634 دەنگدەر
- زیادکردن: 193 دەنگدەر
- چاککردنەوەی ناو و زانیاری: 101 دەنگدەر 
- گواستنەوە و گۆڕین: 794 دەنگدەر 
- سڕینەوە: 1 دەنگدەر 
- تۆمارکردنی ئاوارەکان: 96 دەنگدەر
- تۆمارکردنی لەدایکبووانی ساڵی 2005: 611 دەنگدەر 
 
پارێزگای سلێمانی
 
- کۆی گشتیی دەنگدەران: 1 ملیۆن و 441 هەزار و 855 دەنگدەر
- بنکەکانی تۆمارکردنی دەنگدەران: 79 بنکە 
- نوێکردنەی تۆماری دەنگدەران: 3 هەزار و 920 دەنگدەر 
- تۆماری بایۆمەتری: 2 هەزار 935 دەنگدەر 
- زیادکردن: 192 دەنگدەر 
- چاککردنەوە: 35 دەنگدەر 
- گواستنەوە و گۆڕین: 704 دەنگدەر 
- سڕینەوە: 17 دەنگدەر 
- تۆمارکردنی ئاوارە 54 دەنگدەر  
 - تۆمارکردنی لەدایکبووی ساڵی 2005: 693 دەنگدەر 
 
 پارێزگای دهۆک
 
- کۆی گشتیی دەنگدەران: 887 هەزار و  110 دەنگدەر 
- بنکەکانی تۆمارکردنی دەنگدەران: 41 بنکە 
- نوێکردنەی تۆماری دەنگدەران: 3 هەزار و 583 دەنگدەر 
- تۆماری بایۆمەتری: 3 هەزار و 361 دەنگدەر 
- زیادکردن: 146 دەنگدەر 
- چاککردنەوە: 20 دەنگدەر 
- گواستنەوە و گۆڕین: 42 دەنگدەر 
- سڕینەوە: 8 دەنگدەر
- تۆمارکردنی ئاوارە: 14 دەنگدەر 
- تۆماکردنی لەدایکبووی ساڵی 2005: 737 دەنگدەر 
 
رۆژی 09-10-2022 پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 80 پەرلەمانتار تەمەنی خولی پێنجەمی بۆ کۆتایی 2023 درێژکردەوە. رۆژی سێشەممە، 30-05-2023 دادگەی فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستووری و نایاساییە و "هەر شتێک لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەرچووە دوای ئەو ماوە یاساییە، لەڕووی دەستوورییەوە پووچەڵە."
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی 18-07-2023 بە نووسراوی فەرمی وەڵامی نووسراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوەتەوە و دەڵێت، "پێتان رادەگەیێنین کە کۆمیسیۆن بڕیاری ژمارە 9ی لە کۆنووسی ئاسایی 24 لە 18-07-2023 دەرکردووە کە تێیدا پێشنیاز دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 18-02-2024، یان دوای ئەو رێکەوتە بەڕێوەبچێت."
 
رۆژی 10ی تەممووز، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و تێیدا داوای کرد، ئەگەر ناتوانن 18-11-2023 هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەببەن، ئەوە رۆژی 18ی کانوونی یەکەم و لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانیش بەڕێوەببەن.
 
رۆژی هەینیی رابردوو، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، رۆژی 7ـی کانوونی دووەمی 2024 وادەی کاری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتاییدێت، "ئەگەر کۆمیسیۆن توانای ئەوەی نەبێت لەگەڵ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببات، دەبێت چاوەڕێ بکرێت پەرلەمانی عێراق کۆمیسیۆنێکی دیکە هەڵبژێرێتەوە و ئەوەش دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات."

کامەران کەریم