دێمێتری پایێت مارسیلیای بەجێهێشت

(0) / / ورزش / زایەڵە فەڕەنسا دێمێتری پایێت مارسیلیا


Jul 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەستێرەی فەڕەنسی دێمێتری پایێت لە تەمەنی 36 ساڵیدا مارسیلیای بەجێهێشت و ئێستا بێ یانەیە.

پایێت 9 وەرز یاری بۆ مارسیلیا کرد، و لە گرنگترین دەستکەوتیدا لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە، دووەمی یۆرۆپالیگ بوو  وەرزی 2017-18.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، پایێت بە گریانەوە رۆشتنی لە مارسیلیا ڕاگەیاند.

دێمێتری لەگەڵ مارسیلیا 303 یاری ئەنجامدا، لەو ژمارە یارییەدا 78 گۆڵی کرد و 95 گۆڵی دروست کرد.