نرخی دۆلار بەرزبوەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری نرخی دۆلار


Jul 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ شەممە، گۆڕانکارىبەرچاو لە نرخى دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا رویدا و نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە.

نرخی دۆلار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا گۆڕانکاری بەسەرداهات و بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە، بەجۆرێكە کە 100 دۆلار بە 151 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە دوای ئەوەی بانکی ناوەندی سزای 14 بانکی عێراقی دا و قەدەغەی بازرگانیکردن و ئاڵوگۆڕی دراوی بە دۆلار بەسەر ئەو بانکانەدا سەپاند. 

بەهای دۆلار لە پێنجشەممەی ڕابردودا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕەکاندا بە 149 هەزار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندی دژی ئەو 14 بانکە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و گەیشتە 151 هەزار دینار.

کامەران کەریم