بەشێک لە ڕێگای سیمەتری دووەم قیرتاوکرایەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
دەربەندیخان
ڕاپەڕین
خزمەتگوزاری
زایەڵە - بەشێک لە ڕێگای سیمەتری دووەم لە قەزای دەربەندیخان قیرتاوکرایەوە.
ئەمڕۆ قائیمقامی قەزای دەربەندیخان پرۆژەیەکی سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخانی بەسەرکردەوە کە قیرتاوکردنەوەی بەشێکی ڕێگای سیمەتری دووەمی ڕێگای ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانە و پرۆژەکە بە بڕی نزیکەی (48) ملیۆن دینار لەسەر داهاتی شارەوانی دەربەندیخان بە درێژی (1280) مەتر دووجا جێبەجێکرا، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لە نزیکەوە سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەندازیار و سەرپەرشتیار و کرێکارانی پرۆژەکەی کرد و هیوای خواست لەم جۆرە پرۆژانە بەردەوامیان هەبێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی دانیشتوانی قەزاکەمان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: