هەر کەسێک چەکی بێ مۆڵەت هەڵگرێت دەستگیردەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پۆلیسی هەرێم


Jul 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی پۆلیسی هەرێم رایگەیاند، ماوەی تۆمارکردنی چەکی بێمۆڵەت کۆتاییهاتووە و هەر چەکێکی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا بگیرێت وەکو قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

کارزان ئەمیر وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو:پێدانی مۆڵەت بە چەک کۆتاییهات، هەر چەکێکی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا بگیرێت وەکو چەکی قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و خاوەنەکەی رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە .

هەروەها ووتیشی: زۆرترین چەک لە سنووری پارێزگای دهۆک و کەمترینیش لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە .

بەپێی ماددەی 15ـی یاسای ژمارە 2ـی چەک لە هەرێمی کوردستان، هەر کەسێک چەکی بێ مۆڵەت هەڵبگرێت، یان فرۆشتن و چاککردنەوە و دەستاودەستکردنی، بۆ ماوەی یەک ساڵ تاکو سێ ساڵ بەندکردن سزادەدرێت، هەروەها پێبژاردنێک لە دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

کامەران کەریم