وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی وادەی دابەزینی بەهای دۆلاری ئاشكراكرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆلار سلێمانی


Jul 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی لەبارەی خستنە لیستی ڕەشی 14 بانكی عێراق و بەرزبونەوەی بەهای دۆلار، پێشبینی خۆیی ڕاگەیاندو  ئاماژەی بەوەكرد: پێشبینی دەكەم لە ئەمڕۆوە بەهای دۆلار لەبەرانبەر دیناری عێراقی ڕوو لەدابەزین بكات.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕاگەیاند: خستنە لیستی ڕەشی 14 بانكی عێراقی لەلایەن ئەمریكاوە دەبێت لە سودی بازاڕی عێراق بێت، چونكە ڕاگرتنی كارەكانی ئەو 14 بانكە دەبێتەهۆی گێرانەوەی بڕێكی زۆر دۆلار بۆ بازاڕ كە بەشێوەی نایاسایی دەبرایە دەرەوەو ئەو نەفەسە دەبڕێت.

هەروەها وتیشی: ئەوەی كە لەدوای بڕیاركەی ئەمریكا ڕوویداو بەهای دۆلار لە بەرانبەر دیناری عێراقی ڕووی لەبەرزبونەوە كرد، ئەوە پەیوەندی بە نابەرپرسیاریەتی بەشێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و ئەو كەسانەوە هەیە كە بەرژەوەندیان لە ناسەقامگیری بازاردا هەیە، بۆیە پێشبینی دەكەم لەقۆناغی دووەمدا كە لە ئەمڕۆوە دەست پێدەكات، بەهای دۆلار لە بەرانبەر دیناری عێراق ڕوو لە دابەزین بكات.

کامەران کەریم