سێ بەنزینخانە لە کۆیە سزادران
/
کردستان
/
زایەڵە
بەنزین
کۆیە
زایەڵە - قایمقامی کۆیە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوون و پشکنینەکانی لیژنەی سوتەمەنی قائمقامیەتی قەزای کویە دوای ناردنی نمونەی بەنزین لە بەنزینخانەکانی ناو سەنتەرس بەقەزای کۆیە بۆ تاقیگەی ناوەندی و گەڕانەوەی ئەنجامەکان بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزینەکانیەوە، ئەم بەنزین خانانە سزادران بەم جۆرە:
۱.بەنزین خانەی ئیسکان سزا درا بە بڕی 1600000.
2.بەنزین خانەی ئاریا سزا درا بە بڕی 1600000.
3. بەنزین خانەی دیار کۆ سزا درا بە بڕی 1600000.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: