نرخی  بەنزین بەرز بویەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنزین سلێمانی


Jul 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەھمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە ٨٥٠ بۆ ٩٠٠ دینار و موحەسەن لە ١٠٥٠ بۆ ١٠٧٥ دینار و بەنزینی سوپەریش لە ١٢٠٠ دینار بۆ ١٢٥٠ دینار بەرزبووەتەوە، بەڵام نرخی غازی شل (ئێڵ پی جی)ی دابەزیووە و بووە بە ٤٢٥ دینار.

وتیشی: ھۆكاری بەرزبوونەوەی بەنزین بۆ زیادبوونی خواست و كەمی خستنەڕو دەگەڕێتەوە، چونكە پشكی پێویستی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێم و عێراقیش ناگاتە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی نەوت و كانزاكان.

ئەوەشی خستەڕوو: ھۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی ھەیە بە بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار، بەھۆی ئەوەی سوتەمەنی بازرگانی لە دەرەوە ھاوردەدەكرێت و بازرگانەكانیش بە دۆلار دەیكڕن، بۆیەش ناچارن بە نرخێكی گرانتر بیخەنەبازارەوە.

جێگەی باسە، شۆفێران چاوەڕوانی بەڵێنی بەرپرسان و نوێنەرانی كوردبوون لە بەغدا كە بەهۆی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە بەغدا، نرخی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراقی لێ بكرێت، بەڵام بەپێچەوانەوە نرخەكەی زیاتر بەرزبویەوە.

کامەران کەریم