1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پەنجەماسی دەربەندیخان


Jul 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕی زیاتر لە (200,000) دووسەد هەزار پەنجەماسی خرایە ناو دەریاچەی دەربەندیخان و ڕاوکردنی ماسی بە تۆڕی ورد و بچوک تاوەکو (7) ڕۆژی دیکە قەدەغەکرا.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان و بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و ل.پۆلیسی دارستان و ل.هۆبەی ڤێتەنەری لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوەی وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێمی کوردستان و هەریەک لە بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان و بەنداوی دهۆک کۆبوونەوە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی سامانی ماسی کرا لە هەردوو دەریاچەی دەربەندیخان و دێوانە و بڕیاردرا ئەمڕۆ لە دوای دابینکردنی پەنجە ماسی بۆ دەریاچەی  دەربەندیخان لە ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2023/7/27 تاوەکو ڕێکەوتی 2023/8/3 ڕاوکردن بە تۆڕی ورد و بچوک لە دەریاچەکە قەدەغەکرا دواتر بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەشێک لە ڕۆژنامەنوسان و کەناڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڕی زیاتر لە (200,000) دووسەد هەزار پەنجەماسی کە لەسەر داوای قائیمقامی قەزای دەربەندیخان کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابینکرابوو خرایە ناو دەریاچەی دەربەندیخان بەمەش ڕۆڵی دەبێت لە زیادبوونی سامانی ماسی لە دەریاچەکە .

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بە پێوستی دەزانێت سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەڕێوەبەری گشتی بەنداو کۆگاکانی ئاو و بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوە لە وەزارەتی کشتوکاڵ بکات بۆ دابینکردنی پەنجەماسی بۆ دەریاچەی دەربەندیخان.

کامەران کەریم