1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / / گفتگو / زایەڵە کیمیاوی هەڵەبجە ھەڵەبجە


Mar 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەفدێکی باڵای حکومەتی فەرەنسی سەردانی نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی کرد
 د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی  هەڵەبجە  بە زایەڵەی ڕاگەیاند: لە  سی و سێھەمین ساڵیادی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا، ئەمرۆ بە ئامادەبوونی ھەریەک لە  لیوا چەتۆ بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و  دکتۆر ڕەھێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستی و دابان شەدەڵە جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و قائیمقامی ھەڵەبجە نوخشە ناسح  پێشوازی کرا لە سەفیری وڵاتی فەرەنسا لە عێراق و قونسوڵی گشتی لە ھەولێر و ھەروەھا شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا
پاش بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەکە و ئاگالێبوون لە خزمەتەکانی  ناو نەخۆشخانەکە و ھەریەک لە بەڕێزان بریکاری وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە باسیان لە دوا گۆڕانکارییەکانی ناو نەخۆشخانەکە و پێداویستیەکانی تایبەت بە چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی کرد بە ئامادەبوونی ھەندێک پزیشکی پسپۆڕ لە سەرجەم پسپۆڕیەکانی ناو نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی .
گوتیشی: دانیشتنێکی تێرو تەسەل لەگەڵ وەفدی باڵای حکومەتی فەرەنسی بۆ ئەو مەبەستە کرا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ھاوکارییەکان بەپێی داواکاری بۆ فرەچەشنکردنی خزمەتگوزاریەکان لەناو نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی دەستی ھاوکاری درێژدەکەن
لە کۆتایدا پاش ھاوسۆزی بۆ ئەو بریندارانەی کە لەلایەن تیمەکەوە بینرا بەڵێنیان دووپات کردەوە کە کەمێک لە خەمەکانیان بە ھێنانی ئامێری پزیشکی بۆ ناو نەخۆشخانەکە کەم کەنەوە ئێمەش وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە ھەموو ھەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ باشتر کردنی خزمەت گوزاریە تەندروستیەکان لە ناو نەخۆشخانەی ناوبراو و پێشوازی لە ھەموو ھەوڵێک دەکەین لە ھەر لایەکەوە بێت بۆ پتەوکردنی کەرتی تەندروستی لە شارەکەمان.
لە وێستگەیەكی تری سەردانەكەدا تاجە گوڵینەی وەزارەتی تەندرووستی  لەسەر گڵكۆی شەهیدانی هەڵەبجە لە لایەن بەرێز بریكاری وەزارەت و بەرێوبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە وە دانرا .
کامەران کەریم