دەستەی باڵای سەرژمێری گشتی عێراق کۆبووەوە

(0) / / عراق / زایەڵە سەرژمێری عێراق


Jul 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەستەی باڵای سەرژمێری گشتی دانیشتوان بە بەشداری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و ژمارەیەک وەزارەت و دەزگای حکوومی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.

کۆبوونەوەی دەستەی باڵای سەرژمێری گشتی دانیشتوان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان محەمەد تەمیم، و بە بەشداری ژمارەیەک وەزارەت ودەزگا حکومییەکان، لەنێویاندا تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی.
کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلانی جێبەجێکردنی سەرژمێری لە چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دێت.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمی بەشداری وەزارەت و دەستە سەربەخۆکانیش دەکرێت لە ئەنجامدانی سەرژمێری و تاوتوێی سەرجەم پێداویستیەکانی ئامار دەکرێت.