1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / / جهان / زایەڵە سلێمانی کیمیاباران هەڵەبجە


Mar 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە ساڵڕۆژی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە سەردانی ئەو شارەی کرد و تاجەگوڵینەی لە سەر مەزاری شەهیدان دانا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەهدی شوشتەری رۆژی سێ شەمە بەرواری ١٦ی مارسی ٢٠٢١ و لە سی و سێیەمین ساڵرۆژی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، بە سەرۆکایەتی وەفدێک لە سەرکونسوڵگەری سەردانی ئەم شارەی کرد.
شوشتەری لە سەرەتای گەشتەکەیدا سەردانی گۆڕستانی شەهیدانی کرد و به دانانی تاجەگوڵینە و خوێندنی فاتیحە، یادی قوربانیانی ئەم کارەساتە مرۆڤایەتیەی بەرز راگرت.
دواتر  سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بینای پارێزگا لەگەڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە کۆبوویەوە و باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندیەکان بە تایبەت پەیوەندیە ئابووری و بازرگانیەکان کرد.
بەرنامەی کۆتایی ئەم گەشتە بە دیدار لەگەڵ دکتۆرە مەهاباد کامیل عەبدوڵڵا سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و بەشێک لە جێگران و بەرێوبەرانی ئەو زانکۆیە بوو.
لەم دیدارەدا پەرەپێدانی پەیوەندیە زانستی و زانکۆییەکانی نێوان زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران خرایەبەر باس و گفتوگۆوە.