لاهور شێخ جه‌نگی: ئه‌ركی حكومه‌ته زۆرترین خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به هه‌ڵه‌بجه بكات
(0)
لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌ركی حكومه‌ته كه زۆرترین خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بكات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "له 33یه‌مین ساڵیادی بۆردوومانكردنی هه‌ڵه‌بجه به چه‌كی كیمیایی، با گوێ له كه‌سوكاری قوربانییه‌كان بگرین".
لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت: "له یادی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌دا ده‌ڵێین پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به شاره‌كه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان برینی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ساڕ‌ێژ ناكات، به‌ڵام ئه‌ركی حكومه‌ته كه زۆرترین خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بكات".
تێبينيێك بنێرە: