کێشەی کەم ئاوی چەند گوندێکی گەرمیان چارەسەر دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەم ئاوی گەرمیان


Jul 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند: ڕێکخراوەکانی هاوکاری ئەڵمانی و میدیکۆی نێودەوڵەتی، بەچاودێری و سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ وکۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئیدارەی گەرمیان و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، پرۆژەی ژیانەوەی گوندەکان لەسنوری ئیدارەی گەرمیان جێبەجێدەکەن.

پرۆەژەکە خۆی لەچارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی ئەو گوندانە دەبینێتەوە کە کێشەی ئاویان هەیە، لەئێستاشدا کێشەی ئاوی هەر یەک لەگوندەکانی (کونەکۆتر، درۆزنەی بچوک، گامەخەڵ) بەلێدانی بیری قوڵ چارەسەرکراون، چەند گوندێکی تریش ماون بڕیارە لەنزیکترین کاتدا کێشەی کەم ئاوییان چارەسەر بکرێت.

کامەران کەریم