وەزارەتی دارایی  عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی یاسای بودجە بڵاودەكاتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دارایی عێراق


Jul 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، سوورن لەسەر پەلەكردن بۆ تەواوكردنی رێنماییەكانی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە.

بەپێی راگەیەندراوێك وەزارەتی دارایی عێراق تێیدا هاتووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەت كۆبووەتەوە و باسیان لە هەماهەنگیەكانی نێوان لایەنەكان و سەرجەم دامەزراوەكان كردووە بۆ خێرا تەواوكردنی رێنماییەكان و كاركردن بە یاسای بودجە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆبوونەوە تەكنیكییەكان لەبارەی یاسای بودجە لە هەفتەی رابردووەوە لە نێوان وەزارەت و لیژنەی تایبەت بە جێبەجێكردنی رێنماییەكان دەستیان پێكردووە بەردەوامدەبن بە مەبەستی خێرا كاركردن بە یاسای بودجە.

کامەران کەریم