پەرلەمانتارێکی عێراق بۆزایەڵە: نرخی دۆلار نابێتە 200 هەزار دینار

(0) / / گفتگو / زایەڵە دۆلار عێراق


Jul 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بەزایەڵەی  راگەیاند: بەهیچ شێوەیەك بەهای دۆلار ناگاتە 100 دۆلار 200 هەزار دینار و بانكی ناوەندیی عێراق جەختیكردووەتەوە كە بەردەوامدەبێت لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی و بەهەمان بڕی پێشتر رۆژانە دۆلار دەخاتە بازاڕەوە. 

وتیشی: بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر دۆلار و ئەمریكاش رێگانادات دۆلار بچێتە دەرەوەی عێراق و لە هەمانكاتدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ چەند وڵاتێكی دراوسێ هەیە ئەوەش وادەكات دۆلار لە بازاڕی رەشدا خواست لەسەری زیادبكات. 

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی هاوڵاتییانی دڵنیاكردەوە كە بەهیچ شێوەیەك نرخی 100دۆلار ناگاتە 200 هەزار دینار وەك ئەوەی باسدەكرێت بەو پێیەی عێراق رۆژانە نەوت دەفرۆشێت و یەدەگی نەختینەیی هەیە و گەمارۆی ئابوری لەسەر نییە.

کامەران کەریم