پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل دوو برینداری لێ کەوتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پێکدادان ئۆتۆمبێل


Jul 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە جوتسایدی شەهید سەرکەوت نزیک یاریگای حەمەی کەریم بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل دوو کەس برینداربوو.

هاتوچۆی گەرمیان  ئاشکرایکرد:  دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا پیکاب و هۆندا سەنتافی لە جوتسایدی شەهید سەرکەوت نزیک یاریگای "حمەی کەریم"پێکیاندادا بەهۆیەوە لێخوڕی هۆنداکەو سەرنشینێکی تۆیۆتاکە بریندار بوون.

ڕونیشیکردەوە: ئۆۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا بەئاراستەی کتێبخانەی گشتی ڕۆیشتوە،  ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا لە جوتسایدی کاکەی فەلاحەوە ویستویەتی بەئاراستەی نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب بچێت بەڵام کۆنترۆڵی لە دەستداوە و لە نێوانی  شەقامەکەوە (جزە وسطی) تێپەڕیوە و لەئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتاکەی داوە، بەهۆیەوە لێخوڕی هۆنداکەو سەرنشینێکی پیکابەکە برینداربوون، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.

کامەران کەریم