نێچیرڤان بارزانی: یادی پڕ ئازاری عاشورا نیشاندانی بەهاکانی قوربانیدان و بەدیهێنانی ڕاستییەکانە

(0) / / کردستان / زایەڵە نێچیرڤان بارزانی عاشورا


Jul 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی عاشورا وتی: یادی پڕ ئازاری عاشورا نیشاندانی بەهاکانی قوربانیدان و بەدیهێنانی ڕاستییەکانە.

نێچیرڤان بارزانی، ئەمشەو هەینی، لە تویتێکدا بەبۆنەی یادی عاشورا ڕایگەیاند: یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسەین (سڵاو خوای لەسەر بێت) و یادی پڕ ئازاری عاشورا بەرزنیشاندانی بەهاکانی قوربانیدان و تێکۆشانە لەپێناو سەرخستنی ڕاستییەکان و ڕێزگرتن لە بنەماکانی لێبوردەیی و برایەتیی.

ڕاشیگەیاند: ئەم یادە و بەها بەرزەکانی وەک هێمایەک بۆ مرۆڤایەتی و تیشکی هیوا بۆ چەوساوەکان لە هەموو شوێن و کاتێکدا دەمێنێتەوە.

سبەی شەممە لەلای پەیڕەوانی شیعە لە عێراق ڕۆژی 10ـی موحەڕەمە، ملیۆنان کەس لە عێراق و دەرەوەی عێراق ڕوو دەکەن مەزارگەی ئیمامی حوسەین لە کەربەلا، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی عاشورا.

ڕۆژی 10ـی موحەڕەم ساڵیادی شەهیدکردنی ئیمام حوسەینە، لە ساڵی 680ـی کۆچی لە شەڕی تەف لە کەربەلا شەهید کرا، چەندین سەدەیە ڕۆژی شەهیدکردنی ئیمام حوسین (سڵاو خوای لەسەر بێت)

زیندوو دەکرێتەوە.