زیانی 950 ملیۆن دۆلاری مێسی بە هۆی هەڵبژاردنی ئەمریکا لە جیاتی عەرەبستان

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەمریکا عەرەبستان مێسی وەرزش


Jul 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گەورە ئەستێرەی ئەرجەنتینی بە هۆی گواستنەوە بۆ ئەمریکا چاوپۆشی لەو هەموو پارەیە دەکات.

لیونێل مێسی گەورە ئەستێرەی ئەرجەنتینی بە هۆی هەڵبژاردنی یانەی ئینتێر مەیامەی ئەمریکی، پێشنیارە سەیر و سەمەرە یەک ملیاردۆلاریەکەی عەرەبستانی ڕەت کردۆتەوە.

ئەو هەڵبژاردنەی مێسیە بووەتە مژادی میدیا جیهانییەکان. مێسی لەم ڕۆژانەدا و لەگەڵ تیپەکەی دەیڤید بێکام، جوان ئەدرەوشێتەوە و لە دوو یاری یەکەمیدا بۆ ئینترمەیامەی 3 گوڵی تۆمار کردووە.

ئەوەی سەرنجڕاکشە ئەوەیە کە مووچەی ساڵیانەی مێسی لە ئەمریکا بڕی 50 ملیۆن دۆلارە بەڵام مووچەی ناوبراو لە ئەگەری ڕوێشتن و ڕێککەوتنی بۆ عەرەبستان یەک ملیاردۆلار ئەبوو، واتا مێسی ساڵێک 950 ملیۆن دۆلار زیانی ماڵی لە خۆی داوە بۆ بۆنەی گواستنەوەی بۆ ئەمریکا.

بەڵام وا دەلێن ئەوە تەنیا مووچەی پەتی مێسیە لە ڕێگای وەرزشی تۆپی پێیەوە و ئەو یاریزانە بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ کومپانیای ئادیداس و ئەپێڵ داهاتی زۆری هەیە و مووچەی تا ڕەقەمێکی زۆر باڵا دەگات.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی