1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / / کردستان / زایەڵە گەدە پزیشک نەشتەرگەریی


Jul 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروسی سلێمانی  رایگەیاند، دوای گەیاندنی گەنجێکی تەمەن  21 ساڵ بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، لەلایەن پزیشکی نەخۆشخانەکە بۆدیاریکردنی حاڵەتەکەی بڕیاردرا، کە کرداری هەناوبینی گەدەی بۆ ئەنجام بدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەستبەجێ لەلایەن پزشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرسی جگەری فێرکاری حاڵەتەکەی دیاریکرا، کە بریتییە لەگیرانی گەدەی نەخۆشەکە بەهۆی بوونی مووی قژ لەناو گەدەیدا، بەڵام بەهۆی زۆری بوونی موو نەتوانرا بەئامێری هەناوبینی هەمووی دەربهێنرێت.

راشیگەیاند، بەشی ئیشکگری نەشتەرگەری لەفریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار دوای سێ کاتژمێر نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ گەنجەکە ئەنجامدا و توانرا ژیانی رزگاربکرێت.

کامەران کەریم