بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی خۆراكی هەولێر : بەشەخۆراكی دوو مانگ بەیەكەوە دابەش كراوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە خۆراک هەولێر ئابووری


Jul 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی خۆراكی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ بەشەخۆراكی مانگی شەش 40%ی زەیت دابەش كراوە، شەكریش 75%دابەش كراوە، لەتكەنۆك-یش لەگەڵ دۆشاوی تەماتە 75%ی دابەش كراوە، برنج-یش 100% دابەش كراوە.

هەروەک روونیشیکردووەتەوە، بۆ سەبەتەی بەشەخۆراكی مانگی 7، فاسۆلیا و لەتكەنۆك 75% بەسەر چەندین بریكار دابەش كراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی برنجی سەبەتەی حەوتەم دەكرێت و هەركاتێكیش زەیت و شكر و فاسۆلیا بگاتە كۆگاكان، دابەشی دەكەن.

کامەران کەریم