لەگەرمیان و سلێمانی بایکۆتی دەوام دەستی پێکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان بایکۆت


Jul 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمڕۆ یەكشەممە هاوشێوەی گەرمیان، لە سلێمانیش بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە بایكۆتی فەرمانبەران دەستیپێكرد و هۆشداری دەدەن.
 
ئەمڕۆ یەك شەممە كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكان لە سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردووەو هۆكارەكەشی دابەشنەكردنی مووچەیە لەكاتی خۆیدا.
 
هاوکات ئەمڕۆ فەرمانبەرانی بەشێك لە فەرمانگە حكومیەكانی گەرمیان بایكۆتی دەوامیان كرد بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا.
 
جێگەی باسە، لە هەرێمی كوردستان هێشتا مووچەی مانگی شەش دابەش نەكراوەو ئەوەش ژیانی مووچەخۆرانی قورس كردوەو هیچ هیوایەكیش بۆ كۆتاییهاتنی كێشەی مووچەخۆران نیە.
 
کامەران کەریم