نزار مەحمود: هیچ ڕێکەوتنێک لەوە گرنگتر نیە کورد لە ناوچەدابڕاوەکان یەک گۆتارو یەک لیست بێت

(0) / / کردستان / زایەڵە گۆڕان نزار مەحمود


Jul 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرپرسێکی گۆڕان بۆزایەڵە: لەئێستادا هیچ ڕێکەوتنێک لەوەگرنگتر نیەکورد لەناوچە دابڕاوەکان یەک گۆتارو یەک لیست بێت.

نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی  ڕاگەیاند:  هەڵبژاردنی پارێزگاکان بۆ ناوچەدابڕاوەکان بەگشتی و کەر کوک بەتایبەتی چارەنوس سازە و  ناسنامەی ئەوشارە و ئەو ناوچانە تاڕادەیەک دیاری ئەکات  دۆڕانی ناوچەیەک لەڕوی سەربازیەوەوە زۆر گرنگ نیەوە ئەکرێت لەدەرفەتێک وەری گریتەوە بەڵام لەڕوی جەماوەریو دەنگەوە داننانە بەدەستەڵاتێکی شەرعی . ئیدارەو بەڕێوە بردنی  ناوچەکەی لەبەردەسه و تا هە ڵبژاردنێکی تر بەشێوەیەک تەعریبی ئەو ناوچانە ئه کات  کورد ئەبێتە کەمینەیەک کە لەجیاتی داواکردنی ناسنامەی شارە کە بکات ئەوکات داوای  مافی هاوڵاتیبون کەمینەیەی خۆی بکات . 

ئەوبەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی: لایەنی کەمتەر خەم بۆ یەکگوتاری یەکلیستی کورد  هۆکارەو هیچ پاساوێکی نیە .

کامەران کەریم