حكومه‌تی هه‌رێم پێنج رۆژ پشووى ڕۆژانی نەورۆزی ڕاگه‌یاند

(0) / جهان


Mar 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

وته‌بێژى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پشوى جه‌ژنی نه‌ورۆز پێنج رۆژه‌ و له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 21-03-2021 تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 25-03-2021 پشووی فه‌رمیه‌.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوى كرده‌وه‌، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردیه‌وه‌ له‌ ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌، دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 21 و 22 و 23 و 24 و 25ى ئاداری 2021، پشووی فه‌رمیه‌.

وته‌بێژى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواى له‌هاوڵاتیان كرد، له‌ رۆژانی نه‌ورۆزدا پابه‌ندی رێنمایه‌ ته‌ندروستیه‌كانی تایبه‌ت به‌ خۆپارێزی له‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.